پۆلیسی هه‌ولێر گرتنی بكوژی ئه‌و كه‌سه‌ی راگه‌یاند كه سه‌عات چواری به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاره‌دێی كه‌سنه‌زان كوژرابوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی ئه‌یلوول، سه‌عات چواری به‌یانی له شاره‌دێی كه‌سنه‌زان كه‌سێك به‌ناوی "ئالان ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا" له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به كوژراوی دۆزرایه‌وه كه به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كوشتنه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
هۆگر عه‌زیز به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر زانیارییه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رای گه‌یاند، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه.
ئه‌و بۆ "وشه" ئاشكرای كرد كه تیمه‌كانی پۆلیس دوای وه‌رگرتنی زانیاری توانرا بكه‌ری سه‌ره‌كی تاوانه‌كه به‌ناوی "خ. ص. ح" بگرن، هه‌روه‌ها سێ كه‌سی تریش به‌ناوه‌كانی "د.خ.ص" و "م. هـ. م" و "هـ. ن. ع" گیراون كه به‌شدار بوونه له‌م تاوانه.
هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كرد كه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م ڕووداوه ڕێكخرا و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كرا. ئێسته تۆمه‌تباران به‌ندكراون.