ڕۆمانی "ئیمانوێلی جادووگه‌ر"، ڕۆمانی كوردی فارسی زمانه و له‌لایه‌ن گه‌نجێكی كوردی ئاواره‌ی ئێران نووسراوه‌ته‌وه.
ناسر سه‌لیم نووسه‌ری ئه‌م ڕۆمانه كه گه‌نجێكی بارزانییه و له عه‌شیره‌تی مزووری باڵایه، له ئاواره‌ییدا له ئێران له دایك بووه، به زمانی فارسی خوێندوویه‌تی و دره‌نگیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، بۆیه كتێب و به‌رهه‌مه‌كانی به زمانی فارسین.
"ئیمانوێلی جادووگه‌ر"، ڕۆمانێكی خه‌یاڵی و عاشقانه‌یه
ناسر سه‌لیم بۆ "وشه" گوتی، ئه‌م كتێبه له 191 لاپه‌ڕه‌دا نووسراوه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌م ڕۆمانه‌دا ڕوو ده‌ده‌ن، دانه‌نراوه و ڕه‌چاو نه‌كراون. ده‌ڵێت، ئامانجم له نووسینی ئه‌م كتێبه، یه‌كه‌م شت ئه‌و چێژه‌یه كه له نووسین وه‌ریده‌گرم، دووه‌میش ڕه‌هه‌نده مه‌عنه‌وییه‌كه‌یه‌تی بۆ خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر و خوێنه‌رانی كتێب.
ڕۆمانی "ئیمانوێلی جادووگه‌ر"، ڕۆمانێكی خه‌یاڵی و عاشقانه‌یه، ئه‌و بابه‌تانه‌ی له كتێبه‌دا خراونه‌ته ڕوو، نووسه‌ر هه‌وڵی داوه به تێكه‌ڵكردنی عه‌شق و خۆشه‌ویستی، چیرۆكێكی خۆش و سه‌رنجڕاكێش به‌رهه‌م بێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی جگه له چیڕۆكێكی عاشقانه و خه‌یاڵی، خوێنه‌ر ئاشنا بكات به بابه‌ته زانستی و فیزیكییه‌كانی وه‌ك ڕه‌هه‌ندی چواره‌م، فیبۆناچی، چاوی سێیه‌م (دیدی سێیه‌م)، تابووتی په‌یمانی مووسا، هیبنۆتیزم، بڕینی زه‌وی، هه‌ڕه‌مه‌كانی میسر و بابه‌ته‌كانی تر.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی نووسه‌ر زیاتر ڕوونی ده‌كاته‌وه، "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ده‌سته‌ویه‌خه‌یی ئیمانوێل و ئاپۆفیس، به‌شێكن له كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی چیڕۆكه‌كه، ئه‌ویش له خه‌یاڵپڵاوییه‌كانی مێشكی خۆمه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆمانه‌كه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی خراونه‌ته ڕوو، زیاتر سه‌رنجڕاكێش بن.
"ئیمانوێلی جادووگه‌ر" دووجار به زمانی فارسی چاپ و بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن خوێنه‌ری فارسزمانه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ كراوه.
ناسر سه‌لیم له ته‌مه‌نی 25 ساڵییه‌وه ده‌ستی داوه‌ته نووسین، یه‌كه‌م به‌رهه‌میشی به‌ناوی "زانیارییه قورئانییه‌كان" بووه، له ته‌مه‌نی 27 ساڵیدا بڕیاری دا ڕۆمانێكی عاشقانه – كۆمه‌ڵایه‌تی – زانستی به ناونیشانی "شاژنی هه‌را" بنووسێت، به‌ڵام پێنج ساڵ له توێژینه‌وه و نووسینه‌وه، به‌هۆی سانسۆری زۆره‌وه وازی له چاپكردنی هێنا، دواتریش هه‌ر به‌م هۆیه‌وه له ڕۆماننووسین دوور كه‌وته‌وه و ڕووی له نووسینی شیعر كرد.
له به‌رهه‌مه‌كانی تری نووسه‌ر، ده‌توانین ئاماژه به كتێبه‌كانی "شاژنی هه‌را" و "عیشق له كاتدا" بكه‌ین كه چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی ژماره‌ی سپاردنن له وه‌زاره‌تی كولتووری ئێران.
هه‌روه‌ها كتێبێكی تری نووسه‌ر به ناوی "تڕانس سێكشواڵ"، ئێسته دوا پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ. ناسر سه‌لیم كۆمه‌ڵه شیعرێكیشی هه‌یه، به‌ڵام جارێ به‌نیاز نییه بڵاویان بكاته‌وه.
هه‌ولێر/ محه‌مه‌د جه‌مال