كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر رای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین كونسوڵگه‌ی له دنیا له هه‌ولێر دروست ده‌كات، چونكه ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ له‌چوارچێوه‌ی رێوره‌سمی یادی 10 ساڵه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، رۆبه‌رت پاڵه‌دینۆ كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین كونسوڵگه‌ی له دنیا له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه، "كه زۆر زۆر گه‌وره ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و باڵه‌خانه گه‌وره‌یه و هێمای ئه‌وه‌یه متمانه‌مان هه‌یه و لێره ده‌مێنینه‌وه، چونكه باشتره ئێمه و كوردستان به‌یه‌كه‌وه بین.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئێسته 60%ی باڵه‌خانه‌ی كونسوڵگه‌كه ته‌واو بووه و هه‌لی زۆری كاریش دابین كراوه.
رۆبه‌رت پاڵه‌دینۆ له وتاره‌كه‌یدا به گه‌شبینییه‌وه گوتی، ئێره جێناهێڵین و ئه‌م كونسوڵگه‌رییه ئاماژه بۆ مێژووی دوور و درێژی ئێمه، "بیرمان ناچێت چۆن پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووی داعش بوونه‌وه و پاڵه‌وانییه‌تیان تۆمار كرد كه له دنیادا ده‌نگی دایه‌وه".
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕوای وایه تا هێزی پێشمه‌رگه یه‌كگرتوو تر بێ، كوردستان به‌هێزتر ده‌بێت و ئه‌وه بۆ عێراقیش باشتره.