تاوانەكان سنوور دەبڕن.. مرۆڤ بووەتە قوربانی توندوتیژی

:: PM:09:15:23/09/2021 ‌

لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی مرۆڤ لەسەر زەوی، كێبەركێی كۆمەڵگە و وڵاتان و حكوومەت و نەتەوە و تایفە و هیتریش زیاتر دەبێت، ئەو ناكۆكیانە بۆ ناو بچووكترین یەكەی كۆمەڵگە كە خێزانە شۆڕ دەبێتەوە، تەنگژەكان زیاد دەبن و قوربانی كۆتاییش مرۆڤە، لە خوارەوە چەند دیمەنێكی توندوتیژییە كە هۆكارەكەی تەنگژەیەكی قووڵی دارایی و كۆمەڵگەیی و دەروونییە.

لە باشووری قاهیرە لە میسر، لە رووداوێكی دڵتەزێندا بەهۆی دەمەقاڵییەك لە نێوان دوو برادا، برا گەورەكە بە چەقۆ ملی برای بچووكی خۆی دەبڕێت، دایكیان لە ماڵەوە نەبووە و لەكاتی یاریكردن بەشەڕ هاتوون، تەمەنی گەورەكە شەش ساڵە و بچووكەكەیش چوار ساڵ، تاوانباری بچووك ئاماژەی كرد كە لاسایی فیلم كارتۆنی كردووەتەوە.

لە گوندێكی مەغریب، دادگا سزای گرتنی 20 ساڵی بۆ 11 كەس بڕییەوە بەهۆی ئەوەی بەر لە سێ ساڵ، كچێكی 17 ساڵیان لەو گوندە رفاندووە و بۆ ماوەی دوو مانگ بە كۆمەڵ دەستدرێژی سێكسی و جەستەییان كردووەتە سەری، ئەوان دڕندانە جەستەیان بە جگەرە سووتاندووە و وێنەی رووتیان لەسەر جەستەی كردووە، ژمارەی تاوانكاران 13 كەس بووە، 11یان 20 ساڵ گرتنیان بۆ بڕایەوە و دووی تریان دوو ساڵ و یەك ساڵ و غەرامەی 22 هەزار دۆلار.
مەنجەڵی شلەی كردووەتە سەر كچەكەی و دوای سێ رۆژ گیان لەدەست دەدات
لە عێراق و لە پارێزگای موسەنا، ژنێك مەنجەڵی شلەی كردووەتە سەر كچەكەی و دوای سێ رۆژ بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات، هۆكارەكەیش ئەوە بووە كچەكە بەگوێی دایكی نەكردووە و لە رێگەی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هاوڕێی گوماناوی هەبووە، بەو هۆیەوە لەگەڵ دایكی بەشەر هاتووە، بۆیە دایكی لێی داوە و كچەكەیش ویستوویەتی لەگەڵ كەسێك لە ماڵەكە بڕوات، بۆیە دایكی مەنجەڵی شلەی كردووەتە سەری و گیانی لەدەست داوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەم لە بەغدا، كەسێك لەناو ماڵێكدا پیاوێكی لەبەردەم هاوسەرەكەی كوشتووە، دوای تاوانەكە ژنی كوژراوەكەی ناچاری دداننان بە كوشتنی هاوسەرەكەی كردووە و تۆماری ڤیدیۆیی بۆ كردووە، بەو هۆیەوە ژنەكەیش تووشی شۆك بووە و بۆ نەخۆشخانە گوازراوەتەوە.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل