دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له سنووری به‌رزنجه‌ی سه‌یدسادق كه‌سێك دیار نه‌ماوه، پۆلیس گومان ده‌خاته سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی و دواتر ته‌واوی رووداوه‌كه ئاشكرا ده‌بێ.
رووداوه‌كه به‌مشێوه‌یه بووه، دوێنی 24ی ئه‌یلوول، هاووڵاتییه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی به‌رزنجه سكاڵا تۆمار ده‌كات، برایه‌كی كه ژنی هه‌یه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه دیار نه‌ماوه، دواتر پۆلیس ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌و هاووڵاتییه‌ی كوژراوه، كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌بووه، بۆیه پۆلیس گومان له ژنه‌كه ده‌كه‌ن و بانگهێشتی ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه، دواتر ئاشكرا ده‌بێت كه ئه‌و كه‌سه له‌لایه‌ن ژنه‌كه‌یه‌وه كوژراوه.
پۆلیسی سلێمانی زانیارییه‌كانی پشتڕاست كرده‌وه، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی پۆلیس، بۆ "وشه" گوتی، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان، زانرا كه هاوسه‌ری كوژراوه‌كه به‌هاوكاری كه‌سێكی تر ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجام داوه، ته‌رمه‌كه‌یان له گوندی "تاوێره"ی سه‌ربه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌جێهێشتووه.
ئه‌و گوتی، پۆلیسی سه‌یدسادق گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ته‌رمه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ به‌شی پزیشكی دادوه‌ری له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه .
وه‌ك ئه‌وه‌ی پۆلیس ده‌ڵێ، هه‌ردوو تۆمه‌تبار (پ، ح، م) /33 ساڵ/ كه هاوسه‌ری كوژراوه‌كه‌یه، له‌گه‌ڵ (ح، خ) /20 ساڵ/ كه هه‌ردووكیان دانیشتووی گوندی مۆریاسی به‌رزنجه‌ن، به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی، ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.
یه‌كه‌م جار نییه كه رووداوی له‌مشێوه‌یه له كوردستان تۆمار ده‌كرێ، به‌گوێره‌ی ئاماری یه‌كێتی پیاوان له ماوه‌ی رابردوودا، چه‌ندان پیاو له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان و به هاوكاری كه‌سی تر كوژراون.