كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، به‌وه ناسراوه زۆر حه‌زی له ئۆتۆمبێڵی گرانبه‌ها و كلاسه و تا ئێسته به پێی زانیاریی میدیاكانی به‌ریتانیا، 16 ئۆتۆمبێڵی جۆراوجۆری هه‌یه له سپۆرت، كلاسیك و ساڵۆن و جۆری تر.
دوائۆتۆمبێڵ، كه رۆناڵدۆ پێیه‌وه بینراوه، هه‌ینیی رابردوو بووه، كاتێك به ئۆتۆمبێڵێكی جۆری "بێنتلی فڵاینگ سپێر" هاتووه‌ته مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی.
رۆژنامه‌ی میره‌ر نووسیویه‌تی، دوو ئۆتۆمبێڵی تر وه‌ك پاسه‌وان له دوای ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی رۆناڵدۆ بوون، بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزن.
ئه‌و ئۆتۆمبێڵه نوێیه‌ی رۆناڵدۆ، نرخه‌كه‌ی 250 هه‌زار پاوه‌نده، كه ده‌كاته 342 هه‌زار دۆلار.
لێره‌دا به‌شێك له ئۆتۆمبێڵه‌كانی رۆناڵدۆ ده‌بینین...