به‌رگی چواره‌می زنجیره كتێبی "بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد" له نووسینی سه‌رۆك بارزانی به ناونیشانی "شۆڕشی گوڵان" كه‌وته به‌ر ده‌ستی خوێنه‌ران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی ئه‌یلوول، باره‌گای بارزانی بڵاوی كرده‌وه كه به‌رگی چواره‌می كتێبی "بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد - شۆڕشی گوڵان" له دوو به‌ش پێكهاتووه. به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و كتێبه له 616 لاپه‌ڕه و به‌شی دووه‌می له 488 لاپه‌ڕه پێكهاتووه. كتێبه‌كه كۆمه‌ڵێك وێنه و دیكۆمێنتیشی تێدایه.
جێی ئاماژه‌یه كه چاپی یه‌كه‌می به‌رگی چواره‌می كتێبه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له شاری هه‌ولێر له مانگی ئابی 2021 له‌چاپ دراوه.