هەڵبژاردنی ئەڵمانیا.. ئەنجامەكان لە یەكترەوە نزیكن

:: PM:09:28:26/09/2021 ‌

دوای كۆتاهاتنی دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەڵمانیا، كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكانی ئەو وڵاتە و لەسەر بنەمای راپرسییەكان لە دەرەوەی بنكەكانی دەنگدان، ئاماژەیان كرد كە ئەنجامی هەریەك لە حزبی سۆسیالیست دیموكرات و پارێزگارەكان لە یەكترەوە نزیكە. 

بەپێی راپرسی كەناڵی "زێد دی ئێف"ی ئەڵمانی، پارتی سۆسیالیسیی دیموكراسی بە سەرۆكایەتی ئۆلاف شۆڵتز، 26%ی دەنگەكانی بەدەست هێناوە، بەرانبەر بە 24%ی دەنگەكان بۆ هاوپەیمانی مەسیحی دیموكراتی بە سەرۆكایەتی ئارمین لاشیت، لەوكاتەی كەناڵی "ئەی ئار دی"، پێشبینی 25%ی دەنگەكانی بۆ هەر یەكەیان كرد.
ئەنجێلا مێركڵ دوای 16 ساڵ كۆتایی بە ژیانی سیاسی خۆی هێنا
دوای كۆتاهاتنی دەنگدان پارتی دیموكراتی كۆمەڵایەتی پێشكەوتنی خۆی راگەیاند، لەوكاتەی سۆسیالیستە دیموكراتەكان بە سەرۆكایەتی شۆڵتز، گوتیان كە ئەوان دەتوانن حكوومەتی داهاتووی ئەڵمانیا پێك بێنن، بەپێی دوایی ئەنجامەكان كە تا ئێستە راگەیەندراوە، پارتی سۆسیالیسیی دیموكراسی بە سەرۆكایەتی ئۆلاف شۆڵتز، 25.2%ی دەنگەكانی بەدەست هێناوە، بەرانبەر بە 24.6%ی دەنگەكان بۆ هاوپەیمانی مەسیحی دیموكراتی بە سەرۆكایەتی ئارمین لاشیت.

هەرچی پارتی سەوزە 14.3%ی دەنگەكان و پارتی لیبرالی 11.6%ی دەنگەكان، شۆڵتز، جێگری ئەنجێلا مێركڵ و وەزیری دارایی ئەڵمانیا، توانی خۆی وەك جێگرەوەی مێركڵ پێشان بدا و پێشڕەوی بە دەست بێنێت، ئەوەیش دوای ئەوەی مێركڵ 16 ساڵ لەو پۆستە مایەوە و بڕیاری دا كۆتایی بە ژیانی سیاسی خۆی بێنێت.

دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان بەو شێوەیە كە لە یەكترەوە نزیكن، رەنگە پێكهێنانی هاوپەیمانیەتییەك بۆ بەڕێوەبردنی وڵاتەكە چەند مانگێكی بوێت، كە رەنگە ئەوە كار بكاتە سەر یەكێتی ئەوروپا.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل