سەرۆكی فایزەر پێشبینی دەكات ژیان بۆ سروستی خۆی بگەڕێتەوە

:: AM:11:07:27/09/2021 ‌
سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای "فایزەر" كە ملیۆنان ڤاكسینی فایزەری دژی كۆرۆنای لە دنیادا بڵاو كردووەتەوە، پێشبینی دەكات ئەوپەڕی بۆ ساڵی داهاتوو، ژیان بۆ سروستی خۆی بگەڕێتەوە، ئەویش بەوەی هاووڵاتییان ڤاكسینەكان بەكار بێنن.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ دووشەم 27ی ئەیلوول لەسەر زاری سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای "فایزەر" ئێلبێرت بۆرلا بڵاوی كردووەتەوە، ئەوپەڕی بۆ ساڵی داهاتوو، كۆنترۆڵی پەتاكە دەكرێ بەوەی تاكەكانی دنیا ڤاكسینەكان بەكار بێنن، وێڕای ئەوەی چاوەڕێ دەكرێ جۆرەكانی نوێی كۆرۆنا سەرهەڵبدەن، بەڵام كۆنترۆڵكردنیان بە كوتان ئەستەم نابێت.

بۆرلا بۆ تۆڕی "ئەی بی سی" گوتوویەتی، پێشبینی دەكەم بۆ ساڵی داهاتوو، ژیان بۆ سروشتیی خۆی بگەڕێتەوە، وێڕای ئەوەی چاوەڕێ جۆرەكانی تری كۆرۆنا دەكرێ، بەڵام ئەوەیش ئەوە ناگەیەنێت كە كۆنترۆڵكردنی ئەستەم بێت، چونكە كۆمپانیاكانی دروستكردنی ڤاكسین، لەڕووی بەرهەمهێنانەوە گەشەی زۆریان كردووە، بەوەیش زۆرترین خەڵك بەكاریان دێنن.
پێشبینی دەكەم لە ماوەی ساڵێكدا بە یەكجاری كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێ.

هەفتەی رابردوویش بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای مۆدێرنا ستیڤان پانسل گوتبووی، پێشبینی دەكەم لە ماوەی ساڵێكدا بە یەكجاری كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێ.

ئەو بۆ رۆژنامەیەكی سویدی "Neue Zürcher Zeitung " قسەی كردبوو و گوتبووی، بەپێی ئەو بەرهەمهێنانەی بۆ ڤاكسینەكان دەكرێ بەتایبەتی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، پێبینی دەكرێ لە شەش مانگی ساڵی رابردوو، هاووڵاتییان لە هەموو دنیادا بە ڤاكسینەكان بكوترێن، بۆیە كۆنترۆڵكردنی پەتاكە ئەستەم نابێت.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د