پۆلیسی هه‌ولێر گرتنی 10 كه‌سی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزی له سنووری شارۆكه‌ی خه‌بات راگه‌یاند كه به‌شێوه‌ی باند كاریان كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 27ی ئهیلوول، هۆگر عه‌زیز به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر، بۆ "وشه"ی گوتی، 10 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی دزی گیراون كه چه‌ند تاوانێكیان ئه‌نجام داوه و به‌شێوه‌ی باندی چه‌ند كه‌سی كاریان كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ماتۆرسكێلی زۆریان دزیوه، جگه له‌وه‌ی له‌كاتی گرتنیان چوار كه‌س له‌وانه ماده‌ی هۆشبه‌ریان به‌كار هێناوه.
به‌رپرسه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه له هه‌ولێر ئه‌و كه‌سانه چه‌ند دزییهكیان كردووه له‌ناو كۆگایه‌كی نزیك فاملی مۆڵ و به‌بڕی چوار هه‌زار و 500 دۆلار بۆڕی سپلیتیان دزیوه.
وه‌ك ئه‌و گوتی ئه‌و كه‌سانه ئێسته په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كراون.