فەرهەنگی وشە زبرەكان بڵاو دەكرێتەوە

:: AM:09:48:28/09/2021 ‌

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەم لە ڕێوڕەسمێكدا فەرهەنگی وشە زبرەكان بڵاو بكرێتەوە، كتێبەكە لە بواری خۆیدا بێ وێنەیە و نووسینی پێویستی بە چارەگە سەدەیەك بووە.

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەم 30ـی ئەیلوول، لە دەزگای ڕۆسا لە سەعات چواری ئێوارە بەرانبەر هۆتێل چوارچرای شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی نووسەر حەمەفەریق حەسەن، ڕێورەسمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی "فەرهەنگی وشە زبرەكان" بەڕێوە بچێت.

ئەو فەرهەنگەی لە بواری خۆیدا بێ وێنەیە، بریتییە لە 200 لاپەڕە توێژینەوە و پتر لە 500 لاپەڕەی فەرهەنگ. نووسینی ئەم فەرهەنگە چارەكە سەدەیەكی خایاندووە و نووسەر سوودی لە 130 سەرچاوەی خۆماڵی و بیانی وەرگرتووە. 

هەولێر/ فەیسەڵ شێخانی 



وشە - رامیار جەواد