خشتەی مووچە گۆڕانكاری بەسەردا هات

:: AM:11:06:28/09/2021 ‌
بڕیارە ڕۆژی چوارشەم مووچەی وەزارەتێك و چەند دامەزراوەیەك دابەش بكرێت و بەمەیش گۆڕانكاری لە خشتەی مووچە دەكرێ‌.

ئەمڕۆ سێشەم 28ـی ئەیلوول، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "وشە" كەوتووە و تێدا هاتووە، سبەی چوارشەم مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانە سیاسییەكان دابەش دەكرێ‌.

بڕیارەی سبەی مووچە دامەزراوەكانی هێزی زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتی داودەزگا نەوتییەكان  دابەش دەكرێ‌.

بەپێی ئەو خشتەیەی هەبوو، بڕیار بوو سبەی تەنیا مووچەی دامەزراوەكان دابەش بكرێت، بەڵام مووچەی وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدانیش لە خشتەكە زیاد كرا.



وشە - رامیار جەواد