ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموند، سوپرایز بۆ كوڕه‌كه‌ی لویس سوارێزی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید ده‌كات.
تۆڕی سكای سپۆرت ئه‌ڵمانیا، ئه‌و وێنه‌یه‌ی بڵاو كرده‌وه، كه ئه‌كاونتی 4-3-3 له توویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كوڕه‌كه‌ی سوارێز درێسێكی هالاندی به واژووكراوی به‌ده‌سته‌وه‌یه و خۆشحاڵه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، هالاندی نه‌رویجی درێسه‌كه‌ی واژوو كردووه و وه‌ك دیارییه‌ك به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ری له‌دایكبوونی كوڕه‌كه‌ی سوارێز، بۆی ناردووه.
وادیاره كوڕه‌كه‌ی لویس سوارێز له بری باوكی، هانده‌ر و سه‌رسامی هالانده، هه‌روه‌ك باوكیشی له مانگی ئاداری رابردوو هالاندی به ئاستبه‌رز و به‌توانا وه‌سف كرد و رای گه‌یاند، ئه‌و هالاندی له ئیمباپێی هێرشبه‌ری فڕه‌نسی پێ باشتره.