له یارییه‌كی به‌هێز و سه‌رنجڕاكێشی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ به چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش فیكه‌ی كۆتایی، سه‌ركه‌وتنی بۆ تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
له گه‌ڕی دووه‌می چامپیۆنزلیگ، ئه‌مشه‌و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌مدا، رووبه‌ڕووی یانه‌ی ڤیاڕیالی ئیسپانی بووه‌وه.
یارییه‌كه ئاستێكی به‌هێزی هه‌بوو، دووباره‌بوونه‌وه‌ی یاریی كۆتایی وه‌رزی رابردووی یۆرۆپالیگ بوو، كه ئه‌و كات ڤیاڕیال بردییه‌وه و بووه پاڵه‌وان.
ئه‌مشه‌ویش رۆناڵدۆ و هاوڕێیه‌كانی به ئامانجی بردنه‌وه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه یارییان كرد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڤیاڕیال به‌هێز به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی وه‌ستایه‌وه و له خوله‌كی 53 به گۆڵێك پێشكه‌وت، كه پاكۆ ئه‌لكاسێر تۆماری كرد.
وه‌ڵامی مانچێسته‌ر خێرا بوو، له خوله‌كی 60 ئالێكس تیلیس به تۆپێكی به‌هێز گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ شه‌یتانه سووره‌كان هێنایه‌وه.
یارییه‌كه تا كاتی زیادكراو به‌م ئه‌نجامه مایه‌وه، راهێنه‌رانی هه‌ردوو تیپ گۆڕانكاریی زۆریان كرد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه نه‌گۆڕا.
ناوبژیوان 5 خولهك كاتی زیادكراوی به‌فیڕۆچووی هه‌ژمار كرد، كریستیانۆ رۆناڵدۆ نه‌یهێشت ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی لێ بدات، كاتێك له خوله‌كی 90+4 و14 چركه، توانی گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه بۆ مانچێسته‌ر تۆمار بكات و یاریگه‌ی ئۆلترافۆرد بهه‌ژێنێت.
ئه‌م بردنه‌وه‌یه بۆ مانچێسته‌ر زۆر گرنگ بوو، چونكه یاریی رابردوو دۆڕا بوو.
هاوكات ئه‌م بردنه‌وه‌یه، مانه‌وه‌ی سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ر له شوێنه‌كه‌ی خۆی زیاتر ده‌هێڵێته‌وه، كه فشارێكی زۆر هه‌یه دووری بخه‌نه‌وه.