"یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له دیدی سه‌رۆك بارزانی"، ناونیشانی كتێبێكه و پێش چه‌ند ڕۆژێك بڵاو كرایه‌وه و كه‌وته به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران.
هۆگر به‌هادین نووسه‌ری كتێبه‌كه‌یه و بۆ "وشه" ده‌ڵێ، كتێبه‌كه كۆكراوه‌ی سه‌رجه‌م په‌یام و بروسكه و وتاره‌كانی سه‌رۆك بارزانییه كه له ساڵی 1993ـه‌وه تا ئێسته پێشكه‌ش به یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی كردووه، چ ئه‌و په‌یامانه‌ی كه ساڵانه له 18ـی شوبات بۆ یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی ناردووه، چ ئه‌و وتارانه‌ی كه له كۆنگره‌كان یا له ئاهه‌نگه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان پێشكه‌شی كردووه. هه‌روه‌ها كتێبه‌كه به‌ڵگه‌نامه و دۆكیۆمێنت و وێنه‌ش له‌خۆ ده‌گرێـت له‌گه‌ڵ نووسیندا.
ڕوونیشی ده‌كاته‌وه، كتێبه‌كه هه‌زار دانه‌ی لێ چاپ كراوه و ئامانجی سه‌ره‌كیش له بڵاوكردنه‌وه‌ی، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌رشیڤی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و پاراستنی ئه‌و مێژووه دره‌وشاوه‌یه‌یه كه له خه‌باتی یه‌كێتییه‌كه‌دا هه‌یه.
ده‌ڵێت، مه‌به‌ستێكی ترمان ئه‌وه‌یه كه به كادران و نه‌وه‌ی ئێسته بڵێین، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان چ ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و كارای هه‌یه و پارتی و جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی چه‌نده له‌لای گرنگه.
وشه/ محه‌مه‌د جه‌مال