ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو ماڵبات له‌ناو بازاڕی شاره‌دێی هه‌ریری سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بوو به شه‌ڕیان و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژران.
شایه‌تحاڵێكی ڕووداوه‌كه، بۆ"وشه" گوتی، شه‌ڕه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی نێوان ئه‌و دوو ماڵباته‌وه بووه و ئێسته ئه‌وانه‌ی كوژراون له یه‌ك ماڵباتن".
ڕوونیشی كرده‌وه كه دوای شه‌ڕه‌كه هێزه ته‌ناهییه‌كان هاتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ماڵباته‌كانیان له‌یه‌كتر جیا كردووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه كاروان كه‌ریم خان به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی هه‌ریر باسی له‌وه كرد كه ئێسته لێكۆڵینه‌وه له‌و شه‌ڕه ده‌ستی پێ كردووه و دۆخه‌كه كۆنترۆڵ كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ئه‌و كێشه‌یه له نێوان ئه‌و دوو ماڵباته به‌هۆی زه‌وی و زاره‌وه بووه و ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه ناكۆكی له‌نێوانیان هه‌یه.