راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ دوو یاریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ راگه‌یاند، چه‌ند گۆڕانكارییه‌كیشی له تیپه‌كه‌یدا كردووه.
هانزی فلیك راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، بۆ هه‌ردوو یاریی داهاتووی تیپه‌كه‌ی له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2022، پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بانگهێشت كردووه و ده‌یه‌وێت دوو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌ڵمانیا رۆژانی 8 و 11ی ئه‌م مانگه، له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌یه‌مدا به‌رامبه‌ر رۆمانیا له ئه‌ڵمانیا و مه‌كدۆنیای باكوور له ده‌ره‌وه‌ی خاكی خۆیدا یاریی ده‌كات.
مانشافت به سه‌ركردایه‌تی فلیك، ئێسته 15 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی، 4 خاڵیش له پێش نزیكترین ركابه‌ریه‌تی، كه ئه‌رمینیایه.
ئه‌ڵمانیا ئامانجی ئه‌وه‌یه ئه‌م دوو یارییه‌ش بباته‌وه و گه‌یشتن بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ڕ به‌بێ سه‌رئێشه مسۆگه‌ر بكات.
تیپه‌كه‌ی فلیك له رۆژی 8ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ رۆمانیا یاریی ده‌كات و دواتر له 11ی مانگ رووبه‌ڕووی مه‌كدۆنیای باكوور ده‌بێته‌وه.
راهێنه‌ری نوێی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌م دوو یارییه، ماتس هامێڵزی به‌رگریكاری دۆرتموندی دوورخسته‌وه، كه تازه له پێكان چاك بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها رۆبن گۆسێنس و ئێلكای گۆندۆڤان و مه‌حموود داوود به هۆی پێكانه‌وه له تیپه‌كه دوورخراونه‌ته‌وه، له به‌رامبه‌ردا تۆماس موله‌ر، تێر شیگنی گۆڵپارێزی بارسا، جه‌مال موسیالا و فلۆریان فێرتز بانگهێشتی تیپه‌كه كراون.
هانزی فیلك ده‌ڵێت: "ئێسته 4 خاڵ له ركابه‌ره‌كانمان دوورین، ده‌مانه‌وێت به خێراترین كات گه‌یشتن به مۆندیال مسۆگه‌ر بكه‌ین".
ئه‌ڵمانیا له دوادوو یاریی له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالدا، 10 گۆڵی تۆمار كرد، 6 گۆڵ له ئه‌رمینیا و 4 گۆڵیش له ئایسلاند.