بڕیاره ڕۆژی پێنجی ئۆكتۆبه‌ر، پێشه‌نگایه‌كی تایبه‌تی پۆرترێتی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی كورد بكرێته‌وه.
پێشه‌نگاكه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند كیڤان بارزانی ئاماده كراوه و له گه‌له‌ری میدیا به‌رێوه ده‌چێت.
كیڤان محو بارزانی، ده‌رچوونی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌دینه و به‌شداری له چه‌ندان پێشه‌نگای هونه‌ری و كاركاتێریست كردووه.
ساڵی 1985 یه‌كه‌م پێشه‌نگای تایبه‌تی كردووه‌ته‌وه و ئێسته سه‌رقاڵی دروستكردنی پۆرترێتی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی كورده و ئه‌و پێشه‌نگایه‌شی هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كاته‌وه.
هه‌ولێر/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی