پێشانگەیەكی شێوەكاری لە وارماوە كرایەوە

:: PM:12:18:05/10/2021 ‌
بەئامادەبوونی لێپرسراوانی ئیداری شارەكە و شێوەكاران و هونەرمەندانی شارۆكەی شارەزوور و شارەدێی وارماوا، بەبۆنەی دەستپێكی وەرزی پایز، پێشانگەیەكی شێوەكاری بەڕێوە چوو.

محەمەد خورماڵی شێوەكار و ڕێكخەری پێشانگەكە، بە "وشە"ی گوت، وێنەكان زیاتر گوزارشتن لە سروشت و درەخت و گەڵای وەریوی پایز.

تابلۆكانم بەماتریاڵ و قەبارەی شێوە جیاواز دروست كردووە


ئەو دەڵێت، "خۆم بە 30 تابلۆ بەشداریم كردووە، تابلۆكانم بەماتریاڵ و قەبارەی شێوە جیاواز دروست كردووە، لەلایەن خەڵك و گەنجان و قوتابیان پێشوازییەكی باشمان لێ كرا."

خورماڵی روونی كردەوە، خۆی بە بەهرە فێری شێوەكاری بووە و بەئەكادیمی نەیخوێندووە، بەگشتی نزیكەی 100 قوتابیی فێری هونەری شێوەكاری كردووە، ئەو پێشانگەیەش بەشێكە لە بەرهەم و كارەكانی.

وارماوا/ئاسان محەمەد  



وشە - سلێمان تاشان