له خولی تۆپی پێی به‌ڕازیل یاریزانێك زۆر به خراپی له ناوبژیوانێكی دا، دواتر یاریزانه‌كه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا و ره‌وانه‌ی زیندان كرا.
ماڵپه‌ڕی فوتبۆڵی به‌ڕازیلی بڵاوی كرده‌وه، له خولی تۆپی پێی پله دووی به‌ڕازیل ناوبژیوانێك به ناوی رۆدریگۆ كریفیلارۆ له لایه‌ن یاریزان ویلیا‌م ریبیرۆ زۆر به تووند هێرشی كرایه‌سه‌ر و لێی درا، دوای ئه‌وه‌ی فاوڵێكی ناڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر تیپی یاریزانه‌كه هه‌ژمار كرد، كه یانه‌ی ساوپاولۆ ئار ئێسه.
یاریزانه‌كه زۆر به خراپی له ناوبژیوانه‌كه‌ی دا و به‌م هۆیه‌وه ناوبژیوانه‌كه له هۆش خۆی چوو، دواتر گواسترایه‌وه نه‌خۆشخانه، هه‌روه‌ها یاریزانه‌كه‌ش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیرا و به تۆمه‌تی "هه‌وڵی كوشتن" ره‌وانه‌ی زیندان كرا.