میسر خۆی ڤاكسینی "مۆدێرنا" دروست دەكات

:: AM:10:12:07/10/2021 ‌
گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی تەندروستی و نیشتەجێبوون لە میسر دكتۆر خالی موجاهید رای گەیاندووە، لە نزیكترین كاتدا ڤاكسینی میسری لە دژی كۆرۆنا بەرهەم دێت، ئەو ڤاكسینەی میسر خۆی دروستی دەكات، دروست ڤاكسینی "مۆدێرنا"یە و هیچ جیاوازییەكی لەگەڵ ڤاكسینە رۆژئاواییەكە نییە.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی تشرینی یەكەم، لەسەر زاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی میسر بڵاوی كردووەتەوە، ئەو ڤاكسینەی میسر خۆی لە تاقیگەكانی دروستی دەكات بەناوی "سینۆڤاك ڤاكسیرا"، دروست ئەو "مۆدێرنا"یەیە كە لە رۆژئاوا دروست دەكرێت، ئەوەی میسر جیاوازی لەگەڵ ئەوەی رۆژئاوا نییە.

كاریگەرییان 86 تا 92%ـە. ئەوەی میسریش دروستی دەكات، هەمان كاریگەریی هەیە.


ئاماژەی داوە كە میسر خۆی تاقیگەیەكی بە سەرجەم كەلوپەل و پێداویستییەكانی رۆژئاوایی دروست كردووە، دەتوانێ لەڕێیەوە هەمان ڤاكسین دروست بكات كە كۆمپانیاكانی "مۆدێرنا" دروستی دەكەن. وەك ئەوەی تەواوی ڤاكسینەكان تا ئێستە دروست كراون، كاریگەرییان 86 تا 92%ـە. ئەوەی میسریش دروستی دەكات، هەمان كاریگەریی هەیە.

دواتریش ئەوەشی گوتووە كە ئێستە میسر خەریكی گفتوگۆكردنە لەگەڵ كۆمپانیای دایك. بڕیارە هەر بەمزووانە ڤاكسینەكەی میسر مۆڵەت وەربگرێت و بۆ هاووڵاتییانی بەكاری بێنێت. رەنگە بۆ داهاتوو بۆ دەرەوەیش هەناردەی بكات.

لە میسر تا ئێستە 309 هەزار و 135 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 261 هەزار و 190 كەس چاك بوونەتەوە و 17 هەزار و 545 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د