كۆمپانیایەكی ئیماراتی لە عێراق دوو هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت

:: PM:12:17:07/10/2021 ‌
وەزارەتی كارەبای عێراق و فەرمانگەی وەبەرهێنانی عێراق لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئیمارات، گرێبەستی بەرهەمهێنانی كارەبایان واژوو كرد كە پشت بە تیشكی خۆر دەبەستێت.

بەپێی ئەو گرێبەستە، لە قۆناغی یەكەمدا بڕی هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت، لە قۆناغی دواتردا بۆ دوو هەزار مێگاوات بەرز دەبێتەوە.

ئەمەی عێراق دەیكات هەنگاوی یەكەمە


نووسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رای گەیاندووە، ئەمەی عێراق دەیكات هەنگاوی یەكەمە بۆ جێگرتنەوەی وزەی پاك، لە جیاتی ئەو وزانەی كە رێكاری بەرهەمهێنانیان، بۆ ژینگە زیانی هەیە.

بەگوێرەی ئافتاب، هاوینی ساڵی رابردوو وەزارەتی كارەبای عێراق باسی لەوە كردبوو، بەتەمان لەگەڵ كۆمپانیایاكی ئیماراتی گرێبەستێك بكەن كە بەهۆیەوە دوو هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت. ئەوكات گرێبەستەكە لە چوارچێوەی لێكتێگەیشتندا بوو و دوای ساڵێك و سێ ما نگ بە ئەنجام گەیشتووە.

بەپێی داتاكانی وەزارەتی كارەبای عێراق، ئێستە 19 تا 21 هەزار مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، لە كاتێكدا پێویستی بە نزیكەی 30 هەزار مێگاوات كارەبا هەیە.



وشە - سلێمان تاشان