له‌سه‌ر ئاستی دنیا جۆرێكی نوێی چاره‌سه‌ری گرێی مێشك كه له‌ڕێی تیشكه‌وه ده‌كرێ گه‌یشته كوردستان و وه‌زیری ته‌ندروستی رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ئامێره زۆر گرنگه و راهێنانی له‌سه‌ر كراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر، د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، خزمه‌تگوزارییه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری گرێی مێشك له ڕێی تیشكه‌وه گه‌یشته كوردستان كه له دنیادا تازه به‌گه‌ڕ خراوه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و چاره‌سه‌ره بریتییه له تواندنه‌وه‌ی گرێی مێشك و ئه‌و ئامێره به هه‌شت ملیۆن دۆلار كڕدراوه و ئێسته تیمێكی پزیشكی راهێنانی له‌سه‌ر كردووه.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ی مێشك چیتر پێویست ناكات سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن و ئێسته ئه‌و ئامێره كاری پێ ده‌كرێ. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وه پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌یه له كوردستان.