چوار تۆن گۆشتی ماو بەسەرچوو لەناو بران

:: PM:04:33:08/10/2021 ‌
بەرپرسێك لە سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، لەگەڵ تیمەكانی قایمقامییەتی هەولێر چوار تۆن گۆشتی خراپبوو لەناو بران.

ئەمڕۆ هەینی هەشتی تشرینی یەكەم، سیامەند كەریم بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارەوانی هەولێر، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕێی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، چەندین تۆن گۆشتی ماوە بەسەرچوویان لە زبڵخانەی كانی قڕژاڵە لەناوبرد.

زیاتر گوتی، چوار تۆن گۆشتی خراپبووی یەكێك لە بازارەكانی شاری هەولێر تیمەكانی قایمقامیەتی هەولێر دەستی بەسەردا گرتبوو لەناو بران.

باسی لەوەش كرد، جگە لە كۆ كردنەوەی زبڵ و خاشاكی ڕۆژانەی ناو گەڕەك و كۆڵانەكان و بەردەوامی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاكی بازاڕەكان، تیمەكانمان لە زبڵخانەی كانی قڕژاڵە ڕۆژانە چەندین تۆن لە زبڵ و خاشاك و كەلوپەل و خۆراكی ماوە بەسەرچوو ژێر خاك دەكەن.

تیمە تەندروستییەكانی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی بەردەوام چاودێری بازاڕەكان دەكەن بۆ نەهێشتنی سەرپێچی لە فرۆشتنی كەلوپەلی ماوە بەسەرچوو.



وشە - رامیار جەواد