تووشبوون به به‌ردی زراو له‌ناو گه‌نجان له زیادبووندایه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی زۆر خواردنی گه‌نجان به خواردنی چه‌وری و پشتبه‌ستن به خواردنی خێرا، یان دابه‌زاندنی كێشیان له ماوه‌یه‌كی كورتدا. پسپۆڕێكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆیی تشرینی یه‌كه‌م، دكتۆر شێركۆ حه‌مید پسپۆڕ له نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو، به "وشه"ی ڕای گه‌یاند، "زراو یه‌كێكه له ئه‌ندامه گرنگه‌كان، به‌هۆی ده‌ردانی ڕژێنه‌كانی، خۆراك له گه‌ده‌دا ده‌توێنێته‌وه و یارمه‌تییه‌كی به‌هێزی جه‌سته ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی له خۆراكه قورسه‌كان ڕزگاری ببێت و تێكیانبشكێنێت".
ڕوونی كرده‌وه، "هه‌ركاتێك مرۆڤ ناچالاكی زراوی هه‌بێت یان نه‌شته‌رگه‌ریی لابردنی زراوی كردبێت، ئه‌وكات كۆئه‌ندامی هه‌رس كێشه‌ی گه‌وره‌ی تووش ده‌بێت، له‌وانه گه‌ده توانای هه‌رسكردنی خۆراكه‌كانی كه‌م ده‌بێته‌وه، له زراودا به‌رد دروست ده‌بێ".
ئاماژه‌ی دا، "بۆ ئه‌وه‌ی بزانین به‌ردی زراومان هه‌یه یان كێشه له زراوماندا هه‌یه، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و نیشانانه‌مان هه‌بێت، (ئازاری به‌رده‌وامی لای ڕاستی سك، ئازاری شان، ڕشانه‌وه و هێڵنج هاتنه‌وه‌ی به‌رده‌وام، گۆڕانی ڕه‌نگی میز و پیسایی، ئازاری سك و قڕقێنه‌ی به‌رده‌وام و سكچوون)، ئه‌وكات پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو بكه‌ین، بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ تێكشكاندنی به‌ردی زراو و ڕزگاربوون له به‌ردی زراو."
له‌باره‌ی تووشبوون به به‌ردی زراو له‌ناو گه‌نجان كه له زیادبووندایه گوتی، "ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و نه‌حۆشییه‌كه له خێزاندا، قه‌ڵه‌وی و كێشی زیاده، زۆرخواردنی ئه‌و خواردنانه‌ی كه كۆریسترۆڵیان زۆره، كه‌م خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ڕیشاڵیان زۆره، دابه‌زاندانی كێش له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا، هه‌بوونی نه‌خۆشیی شه‌كره و نه‌خۆشیی جگه‌ر، دووگیانبوون و سكپڕی، هه‌موو ئه‌وانه هۆكارن به‌وه‌ی كه گه‌نجان زیاتر تووشی به‌ردی زراو بن".
زراو ئه‌ندامێكی بچووكی ڕه‌نگ سه‌وزه و ده‌كه‌وێته ژێر جگه‌ره‌وه، به‌رپرسه له ده‌ردانی به‌شێك له هۆرمۆنه‌كانی هه‌رس كه ده‌یڕژێنێته گه‌ده‌وه و یارمه‌تی زوو هه‌رسكردن ده‌دات. به‌تایبه‌تی چه‌وری، له‌كاتی نه‌بوونی تووره‌كه‌ی زراودا، مرۆڤ تووشی به‌دهه‌رسی و سكچوون و خراپ مژینی چه‌وری ده‌بێت.