زۆرجار وه‌ستاكان له‌كاتی گۆڕین یان كردنه‌وه‌ی نۆزڵه‌كاندا، زۆر بێ خه‌مانه كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و به‌هۆی ئه‌و كردنه‌وه‌یه، به‌شه‌كانی تری ئۆتۆمبێله‌كه تووشی كێشه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش گرفتێكه زۆرجار دووچاری ئه‌و شۆفێرانه ده‌بێته‌وه كه نۆزڵه‌كانیان ده‌گۆڕن یان ده‌یكه‌نه‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی، بۆیه وریابن له‌كاتی كردنه‌وه‌ی نۆزڵه‌كان، ئه‌م كێشه‌یه‌تان تووش نه‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیك و كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، زۆرجار شۆفێران و وه‌ستاكان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی نۆزڵ، سه‌رنجیان له‌سه‌ر ده‌می نۆزڵه‌كان نامێنێت، به‌مه‌یش ئه‌م ده‌مه ده‌كه‌وێته سه‌ر پستن و زۆرجار ئه‌م نووكی نۆزڵانه به‌جێ ده‌مێنن له‌سه‌ر پستنه‌كان، به‌مه‌یش یان وه‌لف خوار ده‌كات یان جوحب فڕێ ده‌دات. له‌م كاته‌یشدا ده‌بێ بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه بكرێته‌وه.
ئەم شارەزایە هۆشیاریی دەدات کە زۆر بە ورییاییەوە نۆزڵەکان بکرێنەوە و ببەسترێنەوە
وه‌ك نموونه‌یه‌ك ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئۆتۆمبێلمان بۆ هاتووه، لای فیته‌رێك نۆزڵی بۆ كرابووه‌وه، به‌ڵام دوای به‌ستنه‌وه‌ی نۆزڵه‌كانی ئۆتۆمبیله‌كه تاك ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باش ده‌بێت ڕاسته‌وخۆ ده‌یكوژێنێته‌وه، تا پشكنینمان بۆ كرد و له‌ڕێی كردنه‌وه‌ی ده‌كشنه‌وه، ئه‌م نووكی نۆزڵه‌مان بۆ ده‌ركرد، به‌م شێوه‌یه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌مان كرد. ئه‌گه‌ر بگه‌یشتبایه ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نه‌كوژاندایه‌وه و لێی خوڕیبایه، ئه‌وا كێشه‌ی كردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ری بۆ دروست ده‌بوو كه ئه‌مه زیانێكی زۆری هه‌یه بۆ ئۆتۆمبێل.
بۆیه هۆشیاری ده‌دات كه زۆر به وریاییه‌وه نۆزڵه‌كان بكرێنه‌وه و ببه‌سترێنه‌وه، چونكه كێشه‌ی گه‌وره بۆ بزوێنه‌ر دروست ده‌كات و پستۆنه‌كانیش خوار ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر نۆزڵه‌كانت كرده‌وه و به‌ستته‌وه، وریای نووك و سه‌ری نۆزڵه‌كان به به‌جێ نه‌مێنێت.