كۆمپانیای جێنڕاڵ مۆتۆرس كه خاوه‌نداریه‌تیی شۆڤلێت و كادیلاك ده‌كات ڕای گه‌یاند، به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه كه تووشی ئۆتۆمبێله مۆدێل به‌رزه‌كان ''SUV'' بووه، 14 هه‌زار و 901 ئۆتۆمبێل له بازاڕه‌كان ده‌كشێننه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی جێنڕاڵ مۆتۆرسه‌وه گوتی، كێشه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین ''NHTSA'' ئاشكرا كراوه، ئه‌و مۆدێلانه‌ی كێشه‌یان تێكه‌وتووه، بریتین له ''كادیلاك ئیسكه‌لاد، جی ئێم سی یوكۆن، چۆڤلێت سوبه‌ربان و تاهۆ''، بڕیاره ئه‌و مۆدێلانه له بازاڕه‌كان بكشێننه‌وه كه ژماره‌یان ده‌گاته 14 هه‌زار و 901 ئۆتۆمبێل.
جێنڕاڵ مۆتۆرس بەهۆی کێشەی فیت پەمپەوە نزیکەی 15 هەزار ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکان دەکشێنێتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نیشتمانی بۆ سه‌لامه‌تی لێخوڕین ''NHTSA'' ئه‌وه‌یشی گوت، كێشه‌كه بریتییه له فیت په‌مپه‌كانیان كه ته‌واو نه‌بووه و كێشه‌ی داگیرساندنی هه‌بووه، بۆیه وایكردووه كۆمپانیاكه بڕیاری ئه‌وه بدات كه ده‌بێ ئه‌و بڕه دیاریكراوه‌ی كێشه‌یان تێكه‌وتووه، بیانگه‌ڕێنێته‌وه كۆمپانیا به مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌یان.
جی ئێم سی یان جێنڕاڵ مۆتۆرس یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل كه له 22ی ته‌مووزی ساڵی 1911 له‌لایه‌ن "ویڵیام سی دورانت" دامه‌زراوه، ئه‌م كۆمپانیایه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئۆتۆمبێلی زه‌به‌لاح و گه‌وره‌ی دروست كردووه و یه‌كێك بووه له‌و كۆمپانیایانه‌ی خه‌ڵك متمانه‌ی پێ كردووه. خاوه‌نداریه‌تیی شۆڤلێت و كادیلاك ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی فیت په‌مپه‌وه، كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێل ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه كۆمپانیاكه.