زۆرن ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی له دنیادا ناوی دیارن و بۆ زیاتر جوانبوونی جه‌سته و رووخساریان، نه‌شته‌ركاریی جوانكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، زۆر له‌وانه له ئاكامدا رووخساریان تێكده‌چێ و له‌بری ئه‌وه‌ی جوانتر ده‌ربكه‌ون، ناشیرینتر ده‌بن. پێگه‌ی "فه‌رفیش"ی میسری له هه‌واڵێكدا له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه.
لیندا ئیڤانجلیستا كه نمایشكارێكی ناوداری كه‌نه‌دییه، چه‌ند نه‌شته‌كارییه‌كی بۆ رووخساری خۆی كردبوو، له ئه‌نجامدا به دڵی نه‌بووه و ویستوویه‌تی به نه‌شته‌ركاریی چاڵوچۆڵییه‌كانی چاك بكاته‌وه، كه‌چی ئێسته گه‌یشتووه‌ته ئاستێك، ناوێرێ خۆی پێشانی هاوێنه‌ی رۆژنامه‌نووسانیش بدات.
مێكی رۆركیش كه ئه‌كته‌رێكی ناوداری دنیای هۆڵیووده و له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ناوبانگی ده‌ركرد، له‌كاتی یاریی بۆكسینگ رووخساری هه‌ندێ كێشه‌ی تێكه‌وتبوو و ویستی به نه‌شته‌ركاریی جوانكاری چاره‌سه‌ری بكات، كه‌چی ئاكامی نه‌شته‌ركارییه بۆی بووه‌ته كاره‌سات و رووخساری شێواندووه. به‌جۆرێك به نه‌شته‌ركاریی تریش بۆی چاك نابێته‌وه.
كاتی بڕایسیش كه ئه‌ویش نمایشكارێكی ناوداری بواری جلوبه‌رگه و هاوكات به ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌ڤزیۆن هه‌ژمار ده‌كرێت، ئێسته ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 43 ساڵ و تا ئێسته 12 جار نه‌شته‌ركاریی جوانكاریی كردووه، به‌هۆی نه‌شته‌ركارییه‌كانیشه‌وه رووخساری تێكچووه، به‌مدواییه چووه‌ته توركیا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و تێكچوونه كه زیاتر چاون و لێوه‌كانی ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و چوونه‌ی بۆ توركیا بۆی بووه‌ته دۆزه‌خ و به‌یه‌كجاری رووخساری تێكچوو و ئه‌سته‌مه بگه‌ڕێته‌وه ئاستی پێشووی.
كڵۆ فێری كه ئه‌ویش ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری به‌ریتانییه، تا ساڵی 2015یش به رووخسارێكی سروشتیی خۆی ده‌رده‌كه‌وت و یه‌ك له ئه‌ستێره جوانه‌كان بوو. ویستی نه‌شته‌ركاریی جوانكاری بۆ برۆكانی به بۆتۆكس و هاوكات بۆ لووتی بكات. وێڕای ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رج كردووه، كه‌چی ئێسته لێی په‌شیمانه، چونكه نه‌شته‌ركارییه‌كه رووخساری شێواندووه.
كۆرتنی كۆكس كه ئه‌كته‌رێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكایه، له 2017دا نه‌شته‌ركارییه‌كی جوانكاریی به ده‌رزی فیله‌ر و بۆتۆكس كردووه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی به دڵ نه‌بووه، له‌دوای ساڵێك ویستی هه‌ر به ده‌رزی كێشه‌كانی رووخساری چاك بكاته‌وه، كه‌چی تا ئێسته نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستێك له رووخساری خۆی رازی بێت.