یانه‌ی سپارتاك مۆسكۆی رووسی وه‌ستانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی قۆسته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به یانه‌ی بارسێلۆنا بكات.
یانه‌ی سپارتاك مۆسكۆی رووسی له توویته‌ر له باره‌ی وه‌ستانی فه‌یسبووك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر روویدا، نووسیبوویان "ته‌نانه‌ت بارسێلۆناش وه‌ك له‌كاركه‌وتنی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌كه‌وتووه".
دووشه‌می رابردوو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و ئینستاگرام بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك له كار كه‌وتن.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه سووكایه‌تی و گاڵته به یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كرێت، پێشتریش یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموند سووكایه‌تی به یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه كردووه، كاتێك له وه‌رزی 2019-2020ی چامپیۆنزلیگ كه‌وتنه یه‌ك كۆمه‌ڵه، یانه ئه‌ڵمانییه‌كه نووسیبوویان "مه‌شق له‌سه‌ر لێدانی گۆشه "كۆڕنه‌ر" ناكه‌ن" ئه‌مه‌ش وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌ی گۆڵه‌كانی كۆستاس مانۆلاسی یاریزانی رۆما و ئۆریگیی یاریزانی لیڤه‌رپوول بوون، كه وایان كرد بارسا له هه‌ردوو وه‌رزی 2017-2018 و 2018-2019 له‌سه‌ر ده‌ستی رۆما و لیڤه‌رپوول له چامپیۆنزلیگ ده‌ربكرێت.
ئاستی یانه‌ی بارسێلۆنا ئێسته به جۆرێكه، كه بووه‌ته مایه‌ی گاڵته‌پێكردن و سووكایه‌تی له لایه‌ن هه‌ندێك یانه و خه‌ڵكه‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌نجامه خراپه‌كانی تیپه‌كه له‌م وه‌رزه و هه‌روه‌ها رۆیشتنی لیۆ مێسی.