كشتوكاڵی عێراق داوای بەشداریكردن لە پیشانگەی هەولێر دەكات

:: PM:08:59:09/10/2021 ‌

بڕیارە مانگی داهاتوو كۆنگرە و پیشانگەیەكی بواری بەرهەمە كشتوكاڵی و ئاژەڵییەكان لە هەولێری پایەتەختی هەرێمی كوردستان ساز بكرێت، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق داوا لە كۆمپانیا و كۆمەڵەكان دەكات بۆ بەشداریكردن تیایدا. 

ئەمڕۆ شەموو وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند كە لە رێگەی كۆمپانیای گشتی دابینكردنی كەرەستە كشتوكاڵییەكانەوە، داوای لە كۆمپانیا و كۆمەڵە كشتوكاڵی و پڕۆژەكان كردووە بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرە و پیشانگەی كشتوكاڵ و بەرهەمی ئاژەڵی كە مانگی داهاتوو لە هەولێر دێتە سازكردن.
بۆ دروستكردنی هاوسەنگییە لە رێگەی گەیشتنی بەرهەمی هەرێم بۆ بەغدا و پارێزگاكانی تری عێراق و بە پێچەوانەوە
زیاتر گوتی، پیشانگەكە لە 3ی تشرینی دووەمی داهاتوو لەلایەن كۆمپانیای مەجد لە هەولێر دێتە سازكردن، مەبەستیش لە سازكردنی ئەو چالاكییە، هەوڵدانە بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمی خۆماڵی، جیا لە دروستكردنی سەكۆیەكی تایبەتە بە بەرهەمهێنەر و بەرهەمهێنەرانی بەرووبوومە كشتوكاڵییەكان و ئاژەڵی لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای ئەوان.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق روونی كردەوە، هەروەها مەبەست دروستكردنی هاوسەنگییە لە بازاڕی عێراقی لە بەرهەمە كشتوكاڵی و ئاژەڵییەكان، لە رێگەی دۆزینەوە و دیاریكردنی میكانیزمێكی گرێبەستكردن كە كۆمپانیای گشتی كەلوپەلی كشتوكاڵی سازی بكات بۆ گەیشتنی بەرهەمی كۆمپانیاكانی هەرێم بۆ بەغدا و پارێزگاكانی تری عێراق و بە پێچەوانەیشەوە، هەروەها هی كۆمپانیاكانی لە پیشانگەكە بەشداری دەكەن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل