له ئۆتۆمبێلدا چه‌ندان دوگمه‌مان هه‌یه كه فه‌رمانی جیاواز ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یه‌كێك له‌وانه‌یش دوگمه‌ی RSCA Offـه، شۆفێران پرسیاری ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌م دوگمه‌یه له ئۆتۆمبێله‌كه‌مدا هه‌یه، به‌ڵام نازانم بۆچی به‌كار دێت؟.
له وه‌ڵامدا ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی و كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، ''RSCA Off'' كورتكراوه‌ی ''all Sensing Curtain Airbags''ـه، ئه‌م دوگمه‌یه بۆ ناچالاككردنی ئێرباگی شانه‌كانه، به واتایه‌ی كاتێك تۆ ناچالاكت كرد، ئێرباگی شانه‌كان له‌كاتی كاره‌ساتی نه‌خوازراودا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناته‌قن.
لەم حاڵەتەدا ئێرباگەکان ناتەقن
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ئه‌مه له كاتێكدا به‌شێكی زۆر له ئۆتۆمبیله‌كان هه‌مان دوگمه‌یان هه‌یه له‌لای چه‌كمه‌جه‌ی ئۆتۆمبیل، بته‌وێت ئێرباگی سه‌رنشین ناچالاك بكه‌یت، له‌سه‌ر دوگمه‌كه نووسراوه ''Airbag Passenger OFF'' ، واته ناچالاككردنی ئێرباگی سه‌رنشین و بۆ كاتێك به‌كار دێ كه شۆفێر بیه‌وێت ئێرباگی سه‌كن ناچالاك بكات و له‌كاتی پێكداداندا نه‌ته‌قێ.
ئه‌و شاره‌زایه ئه‌وه‌یشی گوت، باشتر وایه ئه‌م دوگمه‌یه چالاك بێت بۆ سه‌لامه‌تی شۆفێر و سه‌رنشینان، چونكه ناچالاككردنی ده‌بێته هۆی نه‌ته‌قینی ئێرباگه‌كان و له‌كاتی پێداكێشانی قورس‌دا، زیانێكی گه‌وره به‌ر سه‌رنشینان ده‌كه‌وێت.