كۆمپانیای شۆڤلێت ڕای گه‌یاند كه بۆ سه‌ره‌تاكانی ساڵی داهاتوو، سلڤڕادۆ ده‌گۆڕێت بۆ پیكابێكی كاره‌بایی، ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه دووپاتی له‌سه‌ر كرایه‌وه و ساڵی داهاتوو یه‌كه‌م نموونه‌ی سه‌ره‌تایی تاقی ده‌كه‌نه‌وه.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له پێنجی كانوونی دووه‌می 2022، شۆڤلێت یه‌كه‌م پیكانی كاره‌بایی ده‌خاته بازاڕه‌وه له جۆری ''شۆڤلێت سلڤڕادۆ ئی ڤی''. وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه باس ده‌كات، ئه‌مه هه‌نگاوێكی نوێیه كه كۆمپانیاكه‌مان ده‌ینێت، سلڤڕادۆ ئی ڤیش وه‌ك یه‌كه‌م پیكابی كاره‌بایی ده‌ناسێنین كه دڵنیاین ده‌بێته جێی متمانه‌ی هاووڵاتییان.
ئەم پیکابە نوێیەی شۆڤلێت دەبێتە جێی متمانەی خەڵکی، بەرێوەبەری کۆمپانیاکە وای گوت
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێزترین پاتریی كاره‌بایی جێنڕاڵ مۆتۆرسی تێدا به‌كارده‌هێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی زۆری پێ ببه‌خشێت له‌كاتی بارهه‌ڵگریدا و له‌گه‌ڵیدا توانا و خێراییه‌كی زۆریشی هه‌بێت له ڕێدا، به‌رهه‌مه‌كه له پێنجی كانوونی دووه‌می 2022 ده‌خرێته بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دوای ئه‌و كاته‌یش ده‌خرێته بازاڕه‌كانی دنیا.
شۆڤلێت یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز. ئه‌و كۆمپانیایه له سێی ئه‌یلوولی ساڵی 1911 له‌سه‌ر ده‌ستی "لویس شۆڤلێت و ویڵیام دورانت"، دامه‌زراوه و ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه به یه‌كێك له باشترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل له دنیادا.