گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكایی كه ویستوویه‌تی خۆی بكوژێ، چووه‌ته ناو باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رز و له نهۆمی نۆیه‌مه‌وه خۆی فڕێ داوه‌ته خواره‌وه، كه‌چی هیچی لێ نه‌هات و به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، به خه‌ڵكی گوتووه ده‌یه‌وێ خۆی بكوژێت.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی تشرینی یه‌كه‌م، گرته ڤیدیۆیه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گه‌نجێكی /31 ساڵ/ له‌ناو باڵه‌خانه‌یه‌ك و له نهۆمی نۆیه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بكوژێت، خۆی فڕی ده‌داته خواره‌وه و دروست ده‌كه‌وێته سه‌ر ئۆتۆمبێلێك له جۆری "بی ئێم ده‌بلیو"، كه‌چی هه‌ڵده‌ستێته سه‌رپێ و به خه‌ڵكه‌كه ده‌ڵێ، ده‌یه‌وێ خۆی بكوژێت.
ئه‌و رووداوه ئه‌مڕۆ له ویلایه‌تی نیوجێرسی له ئه‌مه‌ریكا رووی داوه، له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا خه‌ڵكه‌كه به سه‌رسوڕمانه‌وه له گه‌نجه‌كه ده‌ڕوانن، پێیان سه‌یره كه له‌و هه‌وڵی خۆكوشتنه‌دا به ساغی ده‌رچووه و هیچی لێ نه‌هاتووه، له‌كاتێكدا ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی گه‌نجه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر، سه‌قف و ته‌واوی په‌نجه‌ره‌كانی شكاون. گه‌نجه‌كه‌یش هه‌ندێك خوێن به رووخساریه‌وه ده‌بینرێت.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، گه‌نجه خۆكوژه‌كه دیار نییه كێیه و به‌چ هۆكارێك ده‌یه‌وێ خۆی بكوژێت. به‌ڵام ئاماژه‌ی داوه كه سه‌یروسه‌مه‌ره‌ترین رووداوی خۆكوشتنه تا ئێسته رووی دابێت.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه و هه‌ڵده‌ستێته سه‌رپێ، به خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌ڵێ "وازم لێ بێنن، ده‌مه‌وێ خۆم بكوژم و له‌م دنیایه رزگارم بێت".