یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌به‌ستی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان، هێزێكی زیاتر له هه‌زار كه‌سی كه سه‌ر به سكرتاریه‌تیی جه‌لال تاڵه‌بانین، ده‌نێرێته كه‌لار و به‌شێكیشیان له‌گه‌ڵ تیمێكی ئێرانی ده‌چنه خانه‌قین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی ئۆكتۆبه‌ر، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، له ئێسته‌وه یه‌كێتی ده‌ستی به ساخته‌كاری كردووه.
هێزێكی تر و تیمێكی ئێرانی كه كار بۆ ساخته‌كاریی یه‌كێتی ده‌كه‌ن
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس كه پله‌ی سه‌ربازیی هه‌یه، به "وشه"ی راگه‌یاند، هێزێك كه زیاتر له هه‌زار كه‌س ده‌بن و سه‌ر به‌سكرتاریه‌تیی جه‌لال تاڵه‌بانین، نێراونه كه‌لار تا ده‌نگی دووباره بده‌ن و ده‌ست به ساخته‌كاری بكه‌ن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه سه‌رباری ئه‌وه، هێزێكی تر و تیمێكی ئێرانی كه كار بۆ ساخته‌كاریی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، ئێسته له خانه‌قینن و له‌ناو بنكه‌كانی ده‌نگدانن.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له رابردوویشدا بۆ ساخته‌كاری په‌نای بۆ هێزی چه‌كداری و تیمی ئێرانی بردووه، بۆیه ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یانه‌وێ بیكه‌ن، پێشبینیكراو بوو.