دیمه‌نێك له‌و یارییه‌ی بایرن به 8-2 گۆڵ له بارسای برده‌وه.
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، چاوی بڕیوه‌ته چه‌ند یاریزانێكی لاو و به‌توانای یانه‌ی بارسێلۆنا و ده‌یه‌وێت باری خراپی دارایی یانه‌كه بقۆزێته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌له‌تۆنی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی تشرینی یه‌كه‌م، بڵاوی كرده‌وه، له كاتێكدا یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌وڵ ده‌دات كێشه دارایی و وه‌رزشییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، یانه‌ی بایرن میونشن هه‌وڵ ده‌دات بارودۆخی خراپی یانه‌كه بقۆزێته‌وه و چه‌ند یاریزانێكی تیپه‌كه بۆ خۆی ببات.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، بایرن میونشن له رووی ئابوورییه‌وه زۆر به‌هێزه، پلانیشی بۆ ئه‌وه داناوه ده‌سته‌واره‌ی گرانبه‌ها بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێكی بارسا پێشكه‌ش بكات، بۆ ئه‌وه‌ی یانه ئیسپانییه‌كه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی، قبوڵیان بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سپۆرت، بایرن چاوی بڕیوه‌ته ئاندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی بارسا، بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته جێگره‌وه‌ی مانوێل نۆیه‌ر له داهاتوودا، كه ئه‌ویش ئه‌ڵمانییه.
هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت فڕه‌نكی دی یۆنگی هۆڵه‌ندییش بگوازێته‌وه تیپه‌كه‌ی، له پێناو دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی تیپه‌كه بۆ داهاتوو.
سپۆرت ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، بایرن میونشن چاوی بڕیوه‌ته یاریزانی لاو "پێدری"، كه وه‌رزی رابردووش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی دا، هه‌روه‌ها بایه‌خ به دێستی به‌رگریكاری ئه‌مریكییش ده‌دات، كه پێشتر كاتێك له ئه‌یاكس بوو، ده‌یه‌ویست بیباته ریزه‌كانییه‌وه.
یانه‌ی بارسێلۆنا به كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دارایی و ئابووری تێده‌په‌ڕێت، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی تیپه‌كه‌ش دروست كردووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد تیپه‌كه ده‌ستبه‌رداری گرنگترین یاریزانی ببێت، كه لیۆنێل مێسی بوو.