له یارییه‌كی به‌هێزی بۆكسێندا، تایسۆن فیۆریی بۆكسێنه‌ری به‌ریتانی توانی له ركابه‌ره ئه‌مریكییه‌كه‌ی، دیۆنتای وایڵده‌ر بباته‌وه.
یارییه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ی تشرینی یه‌كه‌م (به كاتی كوردستان) له لاس ڤێگاس له ئه‌مریكا كرا و تێیدا تایسۆن به لێدانی كوشنده له وایڵده‌ری برده‌وه.
یارییه‌كه كاتێكی زۆری خایاند، به‌ڵام له گه‌ڕی 11 و پێش كۆتاییدا تایسۆن فیۆری توانی بردنه‌وه تۆمار بكات، به‌مه‌ش پارێزگاری له نازناوه‌كه‌ی كرد، كه نازناوی پاڵه‌وانی ئه‌نجوومه‌نی بۆكسێنی جیهانییه بۆ كێشی قورس.