خۆشوشتن.. رۆژانە یان هەفتەی جارێک باشە

:: PM:07:18:10/10/2021 ‌

بەگوێرەی قسەی زانایان و توێژینەوەکانیان ئاشکرابوو کە هەفتانە جارێک بۆ دووجار خۆت بشۆی باشە یان هەموو رۆژێک.

ماڵپەڕی ''brightside'' لە زاری توێژەرانەوە ئەوەی خستەڕوو کە ئەم حاڵەتە بەپێی کەسەکان دەگۆڕێت، بەڵام باشتر وایە رۆژانە خۆت نەشۆی، چونکە بۆ پێست باش نییە، چونکە خۆشوشتنی زۆر پێست وشک دەکاتەوە و قڵشین لە پێستی جەستە و رووخسار زیاد دەکات. بەشێوەیەکی گشتی بەم شێوەیە جیایان بکەوە:

زانانایان بەگوێرەی حاڵەتەکان خۆشۆردنیان جیا کردووەتەوە

جیاوازی خۆشوشتنی رۆژانە و هەفتانە جارێک بۆ دووجار بۆ پێست: وەک باسمان کرد ئەگەر دەتەوێ پێستێکی جوان و سافت هەبێ واز لە خۆشوشتنی رۆژانە بهێنە، چونکە ئەمە خراپە بۆ وشکبوونەوەی پێست. جگە لەوەیش ئەگەر جەستە چەور بێت ئەوا باش نییە رۆژانە خۆتبشۆی، چونکە ئەو کونیلانەی ئارەقەی پێ دەکەیت وشک دەبنەوە و شی پێست تێک دەچێت، بەمەیش وشکبوونەوەی پێست روودەدات.

جیاوازی خۆشوشتنی رۆژانە و هەفتانە جارێک بۆ دووجار بۆ قژ: بەگشتی بەکارهێنانی شامپۆی باش بۆ قژ هاوکارە لە هێشتنەوەی قژ بە خاوێنی و بەهێزی، بۆیە گرنگە ئەگەر قژێکی خاوت هەیە رۆژانە بیشۆی، ئەگەریش قژێکی لوولت هەیە هەفتانە چەند جارێک بیشۆ. بەڵام گرنگە لە هەردوو حاڵەتەکەدا شامپۆی کوالێتی باش بەکاربهێت.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە بەگوێرەی وەرزەکانیش پێویستە خۆشوشتن ڕێکبخرێتەوە، لە هاوین باشترە زیاتر خۆت بشۆی بەهۆی چەوربوونی قژ و جەستە کاتێک ئارەقە دەکەیتەوە، بەڵام لە زستاناندا وا نییە و کەمی بکەرەوە، چونکە سەرەڕای ئەوەی ئارەقە کەم دەکەیتەوە، کاتێک خۆت دەشۆی سەرمات دەبێت و نەخۆش دەکەویت. بۆیە وا باشترە خۆشۆردن بەگوێرەی وەرزەکان ڕێکبخەیت.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان