هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا له یاریی كۆتایی نه‌یشن لیگدا، له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
یاریی كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا "نه‌یشن لیگ" ئه‌مشه‌و "یه‌كشه‌م 10ی تشرینی یه‌كه‌م" له یاریگه‌ی سان سیرۆ له میلانی ئیتالیا كرا.
له ئه‌نجامدا و دوای یارییه‌كی به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش، هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
له یارییه‌كه‌دا سه‌ره‌تا ئیسپانیا له خوله‌كی 64 به گۆڵی ئۆیارزابال پێشكه‌وت، به‌ڵام دوو خولهك دواتر كه‌ریم بنزێما گۆڵی یه‌كسانبوونی بۆ فڕه‌نسا تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 80 كیلیان ئیمباپێ گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی فڕه‌نسای تۆمار كرد، كه یاریزانانی ئیسپانیا گومانیان هه‌یه ئۆفساید بێت، هه‌رچه‌نده ڤاریش دووپاتی راستیی گۆڵه‌كه‌ی كرده‌وه.
له 10 خوله‌كی كۆتاییدا ئیسپانیا فشاری زۆری كرد و زۆر له یه‌كسانكردنی ئه‌نجامه‌كه نزیك بوو، به‌ڵام دواجار فیكه‌ی كۆتایی لێدرا و فڕه‌نسا بووه پاڵه‌وانی نه‌یشن لیگ.
له دوای یارییه‌كه‌ش جام و خه‌ڵاته‌كانی وه‌شانی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه پێشكه‌ش كران.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیاش به بردنه‌وه له به‌لجیكا به 2-1 گۆڵ، پله‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.