هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا له یاریی كۆتایی نه‌یشن لیگدا، له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
یاریی كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا "نه‌یشن لیگ" ئه‌مشه‌و "یه‌كشه‌م 10ی تشرینی یه‌كه‌م" له یاریگه‌ی سان سیرۆ له میلانی ئیتالیا كرا.
له ئه‌نجامدا و دوای یارییه‌كی به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش، هه‌ڵبژارده‌ی فڕه‌نسا به 2-1 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیای برده‌وه و نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
له دوای یارییه‌كه‌ش فڕه‌نسییه‌كان ئاهه‌نگیان گێڕا و خۆشییان ده‌ربڕی.