نرخی نەوت فڕی

:: AM:09:19:11/10/2021 ‌

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە و بەرمیلی نەوت نزیك دەبێتەوە لە 84 دۆلار، بەمەیش ژمارەی پێوانەیی چەندان ساڵەی تێپەڕاند.

ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی تشرینی یەكەم، بەگوێرەی ئەو نرخانەی لە بازاڕەكانی نەوت كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكرێ‌، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت زیاتر لە دۆلارێك بەرز بووەوە و بە 83 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.   

بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی دۆلار و نیوێك بەرز بووەوە و بەرانبەر 80 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیكیش بە 78 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێ‌.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا، هاوكاتە لەگەڵ كەمبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا و بووژانەوەی بازاڕەكان و دژی پشتیوانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریكا  بۆ چالاكبوونەوەی پیشەسازی وڵاتەكانیان.   



وشە - رامیار جەواد