لافاو دوو ملیۆن کەسی ئاوارە كرد

:: AM:10:39:11/10/2021 ‌

هەفتەیەكە بارانیكی بەخوڕ زۆربەی ناوچەكانی چینی گرتووەتەوە، لە 70 شوێنی نیشتەجێبوون زیانی بە هاووڵاتییان گەیاندووە و سەتان باڵەخانە و ژێرخانی ئاوەدانكردنەوە رووخاون.

بەهۆی زۆریی باران و لافاو، تیمەكانی بەرگریی شارستانی ناتوانن لێقەوماوان رزگار بكەن و خزمەتگوزاری سەرەتاییان بۆ دابین بكەن، تەنیا لە پارێزگای شائانشی 760 هەزار كەس ئاوارە بوون و 17 هەزار خانووش بە تەواوی رووخاون. سێ مانگ لەمەوبەریش لە چین لافاو رووی دا و بەهۆیەوە 300 كەس گیانیان لە دەست دا.

لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 185 ملم بارانی لێ باریوە

بەگوێرەی بی بی سی، تایوان كە ناوەندی پارێزگای شائانشییە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 185 ملم بارانی لێ باریوە، لە كاتێكدا لە ساڵی 1981 تا ساڵی 2010 لە مانگی ئۆكتۆبەردا كەمتر لە 25 ملمی لێ باریوە.

زیانەكانی لافاوەكە بۆ سەر پڕۆژەكانی خزمەتگوزاریش بەرچاون، 400 كانی خەڵووز، 14 كارگەی پێترۆكیمیایی مەترسیدار، كارەكانیان وەستێنراوە و ژمارەیەكی زۆری شوێنەواری مێژوویی لەو پارێزگایە لەناو چوون یان زیانیان پێ گەیشتووە.

بەگشتی زیاتر لە دوو ملیۆن كەس لە كۆی پارێزگاكانی چین ئاوارە بوون، حكوومەت هەموو هەوڵێكی خۆی بەگەڕ خستووە تا لە زیانەكانی رووداوەكە كەم بكاتەوە.




وشە - سلێمان تاشان