بۆ شۆفێران.. ئه‌گه‌ر سلۆری به‌رز بوو هه‌موو كات مله‌به‌خ نییه‌

:: AM:10:42:11/10/2021 ‌

زۆربه‌ی وه‌ستا نوێیه‌كان یان ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان نییه‌ له‌ ئۆتۆمبێلدا، ئه‌گه‌ر بینییان سلۆری ئۆتۆمبێلێك به‌رز بوو، راسته‌وخۆ ده‌ڵێن مله‌به‌خ كێشه‌ی هه‌یه‌ و پێویسته‌ بگۆڕێت، ئه‌مه‌ راست نییه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئۆتۆمبێلێك ناگونجێ.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه‌'' گوتی، زۆرجار وه‌ستا تازه‌كان كه‌ ھاتوونه‌ته‌ ناو ئیشی ئۆتۆمبێله‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ سلۆری ئۆتۆمبێلدا، ھه‌موو كات ئه‌گه‌ر ببینن سلۆری به‌رز بووه‌ته‌وه‌، راسته‌وخۆ ده‌ڵێن ئه‌وه‌ كێشه‌ی مله‌به‌خی هه‌یه‌.

ئەگەر سلۆری ئۆتۆمبێل بەرزبوو هەمیشە یەک کێشە نییە

زیاتر گوتی، زۆر ئۆتۆمبێلمان بۆ هاتووه‌ كه‌ پشكنینمان بۆ كردووه‌، كێشه‌ی سلۆری هه‌بووه‌، به‌ڵام مله‌به‌خه‌كه‌ی كێشه‌ی نه‌بووه‌، سلۆرییه‌كه‌یشی گه‌یشتووه‌ته‌ دوو هه‌زار RPM، به‌ڵام هه‌ر كێشه‌ی مله‌به‌خ نه‌بووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌سانی شاره‌زا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا بكه‌ن، چونكه‌ زۆرجار كێشه‌كه‌ له‌ ''هه‌ستیاری دیجیتاڵ'' دیاری ده‌كرێت و هیچ پێوه‌ندییه‌كه‌ی به‌ مله‌به‌خه‌وه‌ نییه‌.

بۆیه‌ هۆشیاری ده‌دات كه‌ زۆر گرنگه‌ كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت تووشی هه‌ر كێشه‌یه‌ك ده‌بێت، بیبه‌یته‌ لای كه‌سانی شاره‌زا و لێهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی زیاده‌ مه‌سره‌فت پێ نه‌كه‌ن و كێشه‌ی تر بۆ ئۆتۆمبێله‌ت دروست نه‌كه‌ن.






وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان