دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، له گوتارێكدا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های لیره له وڵاته‌كه‌ی گوتی، "سه‌ره‌ڕای سه‌ركردایه‌تیكردنی ڕه‌گه‌زپه‌رستی دژی سه‌رمایه و دوژمنایه‌تی وه‌به‌رھێنان له‌لایه‌ن جه‌ھه‌په‌وه، به‌ڵام وه‌به‌رھێنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، درێژه به متمانه‌یان به توركیا و تواناكه‌ی و ئاینده‌ی ڕوونی ده‌ده‌ن".
هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی له‌و گوتاره‌دا، گۆڕانكاری له‌سه‌ر به‌های لیره‌ی توركی به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌كان بكات، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی ماه‌ی 14 ڕۆژه به‌های لیره‌ی توركی به داته‌پیوی له لووتكه‌دا ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌ك كاریگه‌ری نه‌بوو، بگره زیاتریش به‌های لیره‌ی ئه‌و وڵاته دابه‌زی به جۆرێك له مێژووی خۆیدا به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی تشرینی یه‌كه‌م، موراد سوڵتان گوته‌بێژ له بۆڕسه‌ی باكوری توركیا له ویلایه‌تی تڕابزۆن، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئێسته جووڵه‌ی دۆلار بۆ دراوی توركی له بانكه‌كاندا به ته‌واوی ڕاوه‌ستاوه. پێشتر ڕۆژانی یه‌كشه‌میش ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كرا، ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌وه‌یش وه‌ستا".
زیاتر گوتی، "به‌و هۆیه‌وه ئێسته له بۆڕسه‌دا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر 893 لیره‌ی توركییه، هه‌روه‌ها 100 یۆرۆ به‌رانبه‌ر هه‌زار و 43 لیره‌ی توركییه".
شایانی باسه ماوه‌ی 14 رۆژه به‌های لیره‌ی توركی به داته‌پیوی ماوه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ نرخی كه‌لوپه‌ل، سه‌وزه، میوه، خۆراك، هۆتێل، چێشتخانه، به‌نزین له ته‌واوی توركیا زیاد بووه.
بۆ یه‌كه‌م جار ڕۆژی هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌م له مێژوودا، دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی نوێی تۆمار كرد، كاتێك به‌های یه‌ك دۆلار به‌رانبه‌ر به 8.99 لیره بوو. هه‌روه‌ها له بازاڕی ئازادیشدا تا 910 لیره بۆ هه‌ر 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی گه‌یشت.