هه‌موو كات ئه‌وه‌مان بیستووه كه هاووڵاتییان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ئه‌گه‌رچی میوه و سه‌وزه‌ی زۆریش ده‌خۆن، به‌ڵام كێشیان نایه‌ته خواره‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌یه میوه‌یش هه‌یه كێشی
جه‌سته زیاد ده‌كات كه له خواره‌وه‌دا ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ كێشی جه‌سته‌یان زیاد بكه‌ن یان به‌خێرایی دایبه‌زێنن، بۆ ئه‌وان گرنگه ئه‌م ڕاپۆرته بخوێننه‌وه، چونكه میوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ كێش دابه‌زێنن، ده‌بێت دوور بكه‌ونه‌وه له‌م میوانه، هه‌وره‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ كێشیان به‌رز بكه‌نه‌وه، ده‌بێت ئه‌م میوانه بخۆن كه میوه و شه‌ربه‌تی سروشتین، ئه‌وانیش له‌و خواردنانه‌ن كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ماده‌ی خۆراكی و ده‌كرێت بخرێنه ناو سیستمی خۆراكییه‌وه به ئامانجی زیادكردنی كێشی جه‌سته.
مۆز: سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به كاربۆھیدرات و كالۆری و چه‌ندان پێكھاته‌ی خۆراكی تێدایه، بڕێكی مامناوه‌ندی مۆز به كێشی 118 گرام، نزیكه‌ی 105 كالۆری و یه‌ك گرام پرۆتین و 0.4 گرام چه‌وری و سێ گرام له ڕیشاڵ و 26% و 13% پێویستی ڕۆژانه له ڤیتامین B6 و مه‌نگه‌نیزی تێدایه.
مانگۆ: سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی كالۆری هه‌یه و زۆربه‌ی له كاربۆھیدرات پێكھاتووه، یه‌ك كووپ یان نزیكه‌ی 165 گرام له مانگۆ، 99 كالۆری و 1.4 گرام له پرۆتین و 0.6 گرام له چه‌وری و 25 گرام له كاربۆھیدرات و سێ گرام له ڕیشاڵ و 67% پێویستی ڕۆژانه له ڤیتامین C و %18 پێویستی ڕۆژانه له ڤیتامین B9 و (Folate) دابین ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی مس و ڤیتامین B و ڤیتامین A و ڤیتامین E داده‌نرێت.
كاكڵه‌ی گوێزی ھیندی: یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی چه‌وری و كالۆری به‌رزی تێدایه، 28 گرام له گوێزی ھیندی 99 كالۆری و 9.4 گرام له چه‌وری تێدایه.
میوه‌ی وشككراو: ڕێژه‌یه‌كی باش له كالۆری تێدایه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته.
خورما: 100 گرام له خورما 277 كالۆری تێدایه، ھه‌روه‌ھا ده‌وڵه‌مه‌نده به شه‌كر كه یارمه‌تی ده‌دات له زیادكردنی كێشی جه‌سته، ڕیشاڵ و ڤیتامینه‌كانی وه‌ك A و K و چه‌ندان جۆر ئاسنی سه‌ره‌كی وه‌ك كالسیۆم و ئاسن و سۆدیۆم و فسفۆری تێدایه.
شایانی باسه میوه‌كان به سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به پرۆتین و ئاسنه سه‌ره‌كییه‌كان و ڕیشاڵ داده‌نرێن، ھه‌روه‌ھا ڕێژه‌یه‌كی فراوان له دژه ئۆكسید وه‌ك Flavonoidیان تێدایه، هه‌روه‌ها تایمه‌تمه‌ندن به پێكھاته‌ی خۆراكی چڕ. بۆیه په‌نا بردنه‌به‌ر خواردنی میوه، باشترین و ته‌ندروسترین ڕێیه بۆ زیادبوونی كێش، ئه‌مه‌یش واده‌كات دوور بكه‌ویته‌وه له ده‌رمان و به‌ركاهێنانی ده‌رزی و چه‌ندان شتی تری كیمیایی.