له به‌ڕازیل رێگه له سه‌رۆكی وڵات گیرا له یاریی نێوان دوو یانه ئاماده بێت، چونكه كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسینی پێ نه‌بوو.
له یاریی نێوان سانتۆس و گریمیۆ له خولی به‌ڕازیل، كه دوێنێ یه‌كشه‌م كرا، رێگه به بۆلسۆنارۆی سه‌رۆكی به‌ڕازیل نه‌درا له یاریگه ئاماده بێت، چونكه كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسینی نه‌بوو.
بۆلسۆنارۆ به‌وه ناسراوه هانده‌ری یانه‌ی سانتۆسه، یارییه‌كه‌ش یه‌كه‌م یاریی بوو له یاریگه‌ی سانتۆس، دوای بڵابوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر بكرێت.
یانه‌كه رای گه‌یاندبوو، هه‌ر هانده‌رێك ڤاكسینی لێدابێت، یان پشكنینی كۆرۆنای نێگه‌تیڤی هه‌بێت، ده‌توانێت له یاریگه ئاماده بێت.
سه‌رۆكی به‌ڕازیل بۆ بینینی یارییه‌كه هاتبوو، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی ڤاكسینی لێ نه‌داوه، رێگه‌یان نه‌دا بچێته ژووره‌وه، كه دواتر خۆی له ڤیدیۆیه‌كدا باسی كرد.
بۆلسۆنارۆ سه‌رۆكی به‌ڕازیل پێشتر خۆی تووشی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام هێشته ئاماده نییه ڤاكسین له خۆی بدات.