له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانێكی گه‌وره له كه‌شوهه‌وا و پێكهاته‌ی گۆی زه‌وی، ژیان و مانه‌وه‌ی مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تر گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه، له مێژووه درێژه‌دا، ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ی كه نه‌یانتوانیوه خۆیان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان بگونجێنن، به ته‌واوی له‌ناوچوون و ناویان ته‌نیا له په‌ڕه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو ماوه‌ته‌وه، زانایانیش پێشبینی ده‌كه‌ن، كه گۆڕانی كه‌سوهه‌وا كه چه‌ند ساڵێكه به زۆری باسی لێوه ده‌كرێ، له داهاتوو ده‌بێته هۆی بچووكتربوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ، هاوكات ڕه‌شبوون و تۆخبوونی زیاتری پێستی جه‌سته‌مان.
به درێژایی مێژوو گیانه‌وه‌ره‌كان له ئه‌نجامی گۆڕانكارییه گه‌وره‌كان زۆرترین كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروست بووه، به‌وهۆیه‌وه به‌شێكیان كۆتاییان پێهاتووه و له‌ناوچوون، چونكه ئه‌وان هاوشێوه‌ی مرۆڤ ژیر و زیره‌ك نین و نه‌بوون، تا بتوانن خۆیان له گۆڕانكارییه‌كان لابده‌ن و كه‌شێكی گونجاو بدۆزنه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمی زه‌وی زۆر به‌رزبووبێته‌وه، ئه‌وه‌تا مرۆڤ ده‌یان ئامێری ساركه‌ره‌وه و فێنكه‌ره‌وه‌ی داهێناوه، تا بتوانێ خۆی له زیانه‌كانی گه‌رمبوونی زه‌وی بپارێزێت، به‌ڵام گیانه‌وه‌ران ئه‌وه‌یان بۆ ناكرێ، ئه‌وه‌ی كه له ده‌ستیان بێت، خۆدانه به‌ر سێبه‌ره‌كانه، كه ئه‌مه‌یش له هه‌ندێ حاڵه‌ت چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ناكات و زیان به بوونیان ده‌گه‌یه‌نێت.
گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كه ئێسته به‌رۆكی زه‌وی گرتووه و ساڵ دوای ساڵیش كاریگه‌رییه‌كانی زیاتر و زۆرتر ده‌بێت، ئه‌و ئامێره ته‌كنه‌لۆجی و پێشكه‌وتووانه‌ی مرۆڤیش دایهێناوه ناتوانێ ببێته ڕزگاركه‌ری مرۆڤ به ڕێژه‌یه‌كی ڕه‌ها، به پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر بونیادی جه‌سته و پێكهاته و خانه‌كانی مرۆڤ دروست ده‌كات، زانایان نایشارنه‌وه كه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی گۆڕانكارییه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له ئه‌نجامدا كاریگه‌ری ترسناك له‌سه‌ر مرۆڤ دروست ده‌كات، كه دیارترینی بریتییه له بچووكبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ و گۆڕانی ڕه‌نگی پێست و ڕه‌شتربوون و تۆختربوونی ڕه‌نگی پێستی هه‌موو مرۆڤه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی.
له ئێسته‌وه گۆڕانكارییه‌كان له جه‌سته‌ی گیانه‌وه‌ران ده‌ستی پێكردووه، مشكه‌كان قاچ و كلكیان درێژتر بووه و به‌به‌غاكانیش ده‌نووكیان
له‌وانه‌یه زۆرێكمان ته‌نیا به‌وجۆره تێگه‌یشتووین، كه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بریتییه له گه‌رمبوونی زۆرتر یان ساردهه‌ڵگه‌ڕانی زیاتر، به‌ڵام چه‌مكی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ته‌نیا له‌مه‌دا خۆی نابینێته‌وه، بگره كاریگه‌رییه‌كانی زۆر گه‌وره‌تر و ترسناكتره، ئه‌گه‌ر به به‌راوردیش بكه‌ین، ئێسته پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی 1.2 پله به به‌راورد به سه‌دان ساڵ پێش ئێسته به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی زۆری كارگه پیشه‌سازی و كیمیاییه‌كانه، كه بوونه‌ته به‌ڵایه‌كی گه‌وره و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناك بۆ سه‌ر كه‌شوهه‌وا و ژینگه‌ی زه‌وی.
له ڕاستیدا دوای ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای زه‌وی دروست ده‌بێت، ته‌نگژه‌ی نه‌بوونی خۆراك و دروستبوونی گه‌رده‌لوولی ترسناك و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریا و ڕووباره‌كان و لافاو ده‌بن به دیارده‌ی به‌رده‌وام و هه‌میشه، ئه‌مانه‌یش وا ده‌كه‌ن، كه مرۆڤ هه‌رگیز ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت و به‌رده‌وام له گرفت و كێشه‌دا بێت.
زانایانی زینده‌وه‌رزانی بۆ به‌رگرتنی مرۆڤ له‌و كێشه و كاره‌ساتانه و هێشتنه‌وه‌ی مرۆڤ به زیندوویه‌تی، بیر له ڕێگه‌چاره‌یه‌كی سه‌یر و جیاواز ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش بریتیه له چاودێریكردنی ژیانی ئه‌و گیانه‌وه‌ر و زینده‌وه‌رانه‌ی كه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه، ئه‌رك و شێواز و فرمانی به‌شێك له ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بگۆڕن و به‌و جۆره ئاراسته‌ی بكه‌ن، تا له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ڕابێن، ئه‌مه كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر و جیاوازه، به‌ڵام مرۆڤ ئه‌و توانایه‌ی نییه كه ئه‌رك و شێوازی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی بگۆڕێت.
به گشتی زینده‌وه‌ران له‌و ڕووه‌وه به‌سه‌ر دوو جۆر پۆلێن ده‌كرێن، كه ئه‌وانه‌ی خوێنیان گه‌رمه و ئه‌وانه‌یشی خوێنیان سارده، خوێنگه‌رمه‌كان كه مرۆڤ و شیرده‌ره‌كان به گشتی ده‌گرێته‌وه، پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌یان به جێگیری ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش له ڕێی سووتاندنی كالۆری جه‌سته‌یان و دروستكردنی گه‌رمۆكه له‌و خواردنانه‌ی كه ده‌یخۆین، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری كه‌شوهه‌وای ساردی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر جه‌سته دروست نه‌بێت، واته كه‌شوهه‌وا هه‌ر جۆرێك بێت، ئه‌وان پێویسته جه‌سته‌یان له‌و پله گه‌رمییه بمێنێته‌وه، كه ئه‌مه‌یش كارێكی ئاسان نییه و پێوستی به گۆڕانی جیاوازه له مامه‌ڵه و پۆشینی جلوبه‌رگ له وه‌رزه جیا جیاكان.
گیانه‌وه‌ره خوێنسارده‌كان به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ن و ده‌توانن پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌یان به‌و شێوازه بگۆڕن، كه له كه‌شوهه‌وا و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان بوونی هه‌یه، واته له هاوین خوێنی جه‌سته‌یان گه‌رم و له زستانیش به ته‌واوی سارد ده‌بێت، به‌مشێوه‌یه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا هیچ كاریگه‌رییه‌كی ترسناكیان له‌سه‌ر دروست ناكات.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا گۆڕانكاری سه‌یر و نامۆ له جه‌سته و پێكهاته و بونیادی مرۆڤ و گیانه‌وه‌ران دروست بكات
له مانگی ڕابردوو توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی كاریگه‌ری گه‌رما له‌سه‌ر گۆڕانی بنیات و پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی گیانه‌وه‌ران بڵاو كرایه‌وه و تێیدا زانایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما هه‌ر كاره‌سات نییه بۆ مرۆڤ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رگه‌ی ئه‌و گه‌رمییه به‌رزه ناگرێ و پێویستی به خۆفێنككردنه‌وه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه زۆرێك له گیانه‌وه‌ره‌كان تووشی هه‌مان حاڵه‌ت ده‌بنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌یشی كه خوێنیان له‌گه‌ڵ جۆری كه‌شوهه‌وا ده‌گۆڕێت، كاتێك به به‌رده‌وامی له كه‌شێكی زۆر گه‌رم بژین، ئه‌وا جه‌سته و خوێنیان هێنده گه‌رم ده‌بێت، كه زۆرجار گه‌رمییه‌كه‌ی له پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی مرۆڤ و شیرده‌ره‌كان زۆر زیاتر ده‌بێت، له ئه‌نجامی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و دۆخه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه و جیناتی ئه‌وانیش دروست ده‌بێت.
ئێسته كه گۆڕانی كه‌شوهه‌وا تین و گوڕێكی مه‌زنی به ته‌واوی نه‌هێناوه، به‌ڵام به‌شێك له جه‌سته‌ی گیانه‌وه‌ره‌كان گۆڕانكارییان تێدا دروست بووه، كه ده‌نووكی چه‌ند جۆرێكی به به‌به‌غا به ڕێژه‌ی 10% درێژتر بووه، به به‌راورد به ساڵی 1871. ته‌نانه‌ت جۆرێك له میشكیش كلك و قاچیان به‌هۆی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌واوه زۆر زیاتر درێژ بووه به به‌راورد به 100 ساڵ پێش ئێسته، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان هه‌ن گوێچكه‌یشیان زۆر گه‌وره و زل بووه، ئه‌مه وایكرد كه زانایان بیر له‌و گۆڕانكارییانه بكه‌نه‌وه كه له ئه‌نجامی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤیش دا دێت، تا ئێسته‌یش ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌ن، بریتییه له بچووكبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی و شێوه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ و گۆڕانی ڕه‌نگی بۆ تۆخییه‌كی زیاتر و تاریكتر.