ڕۆژنامه‌ی "
وۆل ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و وڵاته بڵاو كردووه‌ته‌وه و نایشارێته‌وه، كه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووسی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه تا ئێسته‌یش له عێراق بوونیان هه‌یه به ته‌واوی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، چونكه له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون ده‌بێته‌وه، كه به‌غدا له دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ چۆن له ململانێی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران مامه‌ڵه ده‌كات.
ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق له كاتێكدایه كه پێشتر له ئه‌نجامی گه‌ڕی چواره‌می دایه‌لۆگی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا و عێراق، هه‌ریه‌ك له جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له واشنتن واژوویان له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی لێكگه‌یشتنه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرد، كه به‌رهه‌می چوار گه‌ڕی دایه‌لۆگی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو وڵات، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌یش كه هه‌ردوولا له‌سه‌ری كۆك و هاوڕان، بریتی بوو له كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه ژماره‌یان دوو هه‌زار و 500 سه‌ربازه، هاوكات گۆڕینی ئه‌ركی هێزه ناشه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ مه‌شق و ڕاوێژدان به هێزه‌كانی عێراق.
له ماوه‌ی ڕابردوو به‌شێك له هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا عێراقیان جێهێشت و پرۆسه‌كه‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه و تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌خایه‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌و بڕوایه‌دان كه هێشتا مه‌ترسی تیرۆریستان له‌سه‌ر عێراق ماوه و ناكرێ په‌له بكرێ له ده‌ركردنی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق، چونكه پاشماوه‌كانی داعش به‌رده‌وام لێره و له‌وێ چالاكی و كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به ته‌واوی ڕیشه‌كێش نه‌كراون.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی فشاری میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق بۆ سه‌ر حكوومه‌تی به‌غدا، به ئامانجی ده‌ركردنی خێرا و په‌له‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق. له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوویش به به‌رده‌وامی شه‌ڕ و گرژی به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و میلیشیاكان كه نوێنه‌رایه‌تی ئێران ده‌كه‌ن بوونی هه‌بووه و هه‌ردوولا چه‌ندان جار بۆردمانی بنكه و پێگه‌كانی یه‌كتریان كردووه.
وه‌كچۆن پێشبینی ده‌كرا، موقته‌دا سه‌در و قه‌واره‌كه‌ی بوونه‌ته براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه و سه‌در خۆی وه‌ك ڕێبه‌رێكی ناڕازی و پاڵه‌وانی شیعه‌كانی عێراق ده‌ناسێنێت و جێی خۆی له نێو دڵی خه‌ڵكی هه‌ژار و بێكاری شیعه كردووه‌ته‌وه، ئه‌و دژی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، هاوكات به‌رهه‌ڵستی و دژایه‌تی هه‌ژموونی ئێرانیش به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش وای لێكردووه كه جیاواز له سیاسییه‌كانی تری شیعه ده‌ر بكه‌وێ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار سه‌ركۆنه‌ی هێرشی میلیشیاكانی ئێرانی بۆ سه‌ر هێزه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵات كردووه.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدان و گه‌یشتن به ئه‌نجامی كۆتایی، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، خۆی ئاماده كردووه، تا دووباره پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بگرێته‌وه ده‌ست و ڕه‌زامه‌ندی پێكهاته و قه‌واره سه‌ره‌كییه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، تا وه‌ك كاندید بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت رابسپێردرێت.
ئه‌م خواسته‌ی كازمی و خۆئاماده‌كردنه‌ی له كاتێكدایه به توندی له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ئێرانه‌وه ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه و به ده‌ستهه‌بوونی كازمی له كوشتنی قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هه‌ڵبژاردن كه تا ئێسته ده‌ركه‌وتوون، به‌ره‌ی میلیشیاكانی ئێران تووشی گه‌وره‌ترین شكستبوون له هه‌ڵبژاردن و هه‌ریه‌ك له ڕه‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی و پارتی دیموكراتی كوردستان سێ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ن له عێراق، كه هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه نه‌ك هه‌ر سه‌ر به ئێران نین، به‌ڵكو دژی به میلیشیاكردنی عێراق و له‌ناوبردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و ئازادی و فره‌یین له عێراق، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه جارێكی تر هیوا بۆ عێراق بگه‌ڕێته‌وه، تا له شوێنی ئه‌وه‌ی سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قێی لێ جێگیر بكرێت، به ته‌واوی به ڕووی دیموكراسی و ئازادی و كرانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه و فره‌یی و نه‌هێشتنی حوكمی سه‌ربازی له وڵات جێگیر بكرێته‌وه.