هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا دوای بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر مه‌كدۆنیای باكوور، وه‌ك یه‌كه‌م تیپ له كیشوه‌ری ئه‌وروپا گه‌یشته مۆندیالی قه‌ته‌ڕ.
ئه‌مشه‌و له یارییه‌كانی گه‌ڕی هه‌شته‌می پاڵاوتنه‌كانی ئه‌وروپا، بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی قه‌ته‌ڕ، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆمار كرد و به ئه‌نجامی 4-0 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كدۆنیای باكووری برده‌وه.
یارییه‌كه له مه‌كدۆنیا كرا و مانشافتی ئه‌ڵمانیا له گێمی دووه‌مدا به‌گه‌ڕ كه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
گۆڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا، هه‌ریه‌كه له یاریزانان كای هاڤێرتز، تیمۆ ڤێرنه‌ر 2 گۆڵ و جه‌مال موسیالا تۆماریان كرد.
ئه‌ڵمانیا له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی ده‌یه‌می پاڵاوتنه‌كان، ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 21 خاڵ و به پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی و ته‌واوی پاڵاوتنه‌كانی ئه‌وروپا، گه‌یشته كۆتاییه‌كانی مۆندیالی 2022، كه له قه‌ته‌ڕ ده‌كرێت.
ئه‌ڵمانیا بۆ جاری بیسته‌مه به‌شداریی مۆندیال ده‌كات، كه چوار جار نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه.
هێشته دوو گه‌ڕ ماوه له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌وروپا و چه‌ند یارییه‌كی دواخراویش ماون، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا ئاسووده‌یه و بلیتی مۆندیالی قه‌ته‌ڕی به‌ده‌ست هێنا.