ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رفه‌تی بۆ چوار لیسته براوه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕه‌خساندووه تا حكوومه‌تی زۆرینه‌ی پێكهاته‌كان دروست بكه‌ن، موقته‌دا سه‌دریش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان له‌سه‌ر حسابی ده‌نگی گه‌ل ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر به‌ش ناكه‌ن، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه بیر له سیناریۆی پێكهێنانی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی پێكهاته‌كان بكرێته‌وه، واته لیست و قه‌واره‌ی براوه‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عێراق.
به گوێره‌ی
ئه‌نجامه‌كان ڕه‌وتی سه‌در به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوو ژماره‌ی كوردسییه‌كانی زیادی كردووه و تا ئێسته 73 كورسی مسۆگه‌ر كردووه، هاوكات له نێو سوننه‌كانیش هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دووم به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د حه‌لبووسی توانیویه‌تی 40 كورسی بباته‌وه، پاشان ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی 37 كورسی بردووه‌ته‌وه، دواتریش پارتی دیموكراتی كوردستان دێ، كه 32 كورسی مسۆگه‌ر كردووه.
له ساڵانی ڕابردوو به‌رده‌وام ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر به به‌شداری هه‌مووان له حكوومه‌ت و نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی لێ ده‌كرایه‌وه، ئه‌مه به نیشانه‌یه‌كی ناته‌ندروستی سیسته‌می دیموكراسی له عێراق لێكده‌درایه‌وه، بۆیه زۆرجار هه‌وڵی شكاندنی ئه‌و به‌ربه‌رسته درا، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی پێكهاته‌كان حكوومه‌ت به‌یه‌كه‌وه پێكبهێنن، واته هه‌ر سێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه به‌شدار بن له حكوومه‌ت، به‌ڵام قه‌واره و هاوپه‌یمانه براوه‌كانیان یان زۆرینه‌كانیان، كه ئه‌مه‌یش پشبینی ده‌كرێ له‌م هه‌ڵبژاردنه له ژێر داوا و فشاری خۆپێشانده‌ران یه‌كێك بێ له بژاره و ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێك له لایه‌نه‌كان پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵام پۆستی سه‌ركۆمار ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه، چونكه پێویستی به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه، واته ئه‌گه‌ر بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت نیوه كۆ یه‌كی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێویست بێ، كه ئه‌وه به ئاسانی له نێوان كورد و حه‌لبووسی و سه‌در كۆ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام بۆ متمانه‌دان به سه‌ركۆمار پێویستیان به ده‌نگی زیاتر له 218 كورسی په‌رله‌مانه.
بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانیش، پێویسته هه‌ریه‌ك له سه‌در و كورد و حه‌لبووسی و مالیكی و سه‌ربه‌خۆكان هاوپه‌یمانی ببه‌ستن، كه ژماره‌ی كورسییه‌كانیان ده‌گاته 220 كورسی، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌سته‌مه ڕوو بدات، چونكه سه‌در و مالیكی نه‌یاری سه‌رسه‌ختی یه‌كترن و ئه‌سته‌مه به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵبكه‌ن و بچنه نێو حكوومه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رێكی تر بریتییه له هاوپه‌یمانی هه‌ریه‌ك له سه‌در و كورد و حه‌لبووسی و خه‌میس خه‌نجه‌ر و سه‌ربه‌خۆكان و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی عه‌بادی و حه‌كیم، كه كۆی كورسییه‌كانیان ده‌گاته 221 كورسی. له‌مه‌یش دا هه‌ریه‌ك له خه‌میس خه‌نجه‌ر و محه‌مه‌د حه‌لبووسی ناكۆكی زۆر له نێوانیان هه‌یه، به‌ڵام ناكۆكییه‌كانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌در و مالیكی قووڵنه‌بووه‌ته‌وه، پێشبینی ڕازیبوونی هه‌ردوو له‌سه‌ر به‌شداریان له حكوومه‌ت به‌یه‌كه‌وه ده‌كرێت.
له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی بژاره‌ی دووه‌م، ئه‌وا حكوومه‌تی زۆرینه‌ی پێكهاته‌كان بێ به‌شداری لایه‌نگرانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌توانرێ پێكبهێنرێت، كه ئه‌مه‌یش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، كه كێشه و گرفت و ئاڵۆزی به دوای خۆیدا بهێنێت، چونكه به‌ره‌ی ئێران چه‌ك و هێزی میلیشیاكانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌سته‌مه بچنه ژێرباری حكوومه‌تی زۆرینه كه نوێنه‌رانی ئه‌وانی له هیچ پۆست و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی حكوومه‌ته‌كه بوونی نه‌بێت.
هه‌رچه‌نده پێشتر زۆرێك له ناوه‌نده سیاسییه‌كان دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره ناتوانێ گۆڕانكاری گه‌وره دروست بكات، پێده‌چێ دۆخه‌كه له دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان ئه‌و ڕاستییه بسه‌لمێنێت و دووباره حكوومه‌تی هاوبه‌ش له نێوان هه‌موو هێزه‌كان پێكبهێنرێت و پۆسته‌كان له نێوان حزبه‌كان دابه‌ش بكرێت و هیچ هێزێكی ئۆپۆزسیۆن و چاو‌دێر به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌وه له په‌رله‌مان بوونی نه‌بێت، ئه‌مه‌یش واته‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆی پێشووه و مانه‌وه‌ی عێراقه له‌سه‌ر هه‌مان شێواز و ڕێچكه‌ی ئێسته‌ی.
موقته‌دا سه‌در له دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر حسابی گه‌ل دابه‌ش ناكه‌ن، به توندیش قسه له‌سه‌ر به‌ره‌ی ئێران و میلیشیاكان ده‌كات، ئه‌مه‌یش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه سازان و ڕێككه‌وتن و نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كان له نێوان هێزه‌كانی شیعه قورس ده‌بێ و ئاسان نابێ تا كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا تا ئێسته كۆمسیۆن ئه‌نجامی كۆتایی و فه‌رمی ڕانه‌گه‌یاندووه و ماوه‌ی سێ ڕۆژی بۆ تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاندووه و دواتر ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له تانه‌كان ده‌كرێ و ده‌نگه‌كان به وردی ده‌ژمێردرێنه‌وه و ئه‌نجامی فه‌رمی و كۆتایی ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.