شه‌وی رابردوو له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له ئه‌مه‌ریكا، فڕۆكه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته ناو كۆمه‌ڵگه‌كه و تێكشكاوه، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه، به‌ڵام تا ئێسته هۆی كه‌وتنی ئه‌و فڕۆكه‌یه ئاشكرا نه‌كراوه.
پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له شاری سان دیگۆ له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، فڕۆكه‌یه‌كی بچووك كه‌وتووه‌ته ناو گۆمه‌ڵگه‌كه، دوو خانووی وێران كردووه و دوو كه‌سی تریشی كوشتووه. تا سه‌رله‌باینیی ئه‌مڕۆیش هۆی كه‌وتنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌بووه.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، فڕۆكه‌كه له جۆری سیسنا 340A بووه و ویستوویه‌تی به‌ره‌و ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا بفڕێت، به‌ڵام له شاری سان دیگۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه‌وتووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه و تێكشكاوه. میدیاكانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن به‌لای كه‌مه‌وه دوو كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
جاستن ماتسۆچیتا كه سه‌رۆكی ئیداره‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی سانتییه و بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتوویه‌تی، تا ئێسته نازانرێ كه‌س له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون، هاوكات هۆی كه‌وتنه‌كه‌یشی نه‌زانراوه. ته‌نیا میدیامانی ناوچه‌كه ده‌ڵێن كه فڕۆكه‌كه له نزیكی قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه دوو خانوو وێران بوون و دوو كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.